ستراتیژییە ڕاستەوخۆییە زمانییەکانی فێربوونی زمانی کوردی وەک زمانی دووەم
:
https://doi.org/10.56422/ka..57.115:
ستراتیژییەکانی فێربوون، زمانی دووەم، زمانی کوردی، ستراتیژییە ڕاستەوخۆییەکانپوختە
ئەم توێژینەوە بە ناونیشانی (ستراتیژییە ڕاستەوخۆییە زمانییەکانی فێربوونی زمانی کوردی وەک زمانی دووەم)ە، ئامانج لەم توێژینەوە دەستنیشانکردنی ڕێژەی بەکارهێنان و ڕادەی ئاشنابوونی مامۆستا و فێرخوازانی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی بەغداد، بە ستراتیژییە ڕاستەوخۆیە زمانییەکانی فێربوونی زمانی دووەم، ئەم توێژینەوە لەژێر ڕۆشنایی ڕێبازی وەسفی- شیکاری، پاڵپشت بە ئامار و ڕاپرسی ئەنجامدراوە، توێژینەوەکە، جگە لە پێشەکی و ئەنجام لە دوو بەش پێكهاتووە، بەشی یەکەم لەم سەر دێرانە پێکهاتووە: ستراتیژییەکانی فێرکردنی زمانی دووەم، پۆلینکردنی ستراتیژییەکانی فێرکردنی زمانی دووەم بەپێی بۆچوونی ئۆکسفۆرد، بەشی دووەم تایبەتە بە شیکردنەوەی ڕادەی بەکارهێنانی ستراتیژییە ڕاستەوخۆیە زمانییەکانی فێربوونی زمانی کوردی وەک زمانی دووەم، لە کۆتاییدا توێژینەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامانە: ڕادەی بەکارهێنانی ستراتیژییە ڕاستەوخۆیەکان لە ئاستی ناوەندە، کە بە ئاستێکی زۆر باش دانانرێت بۆ فێربوونی زمانی کوردی، ئاشنا نەبوونی مامۆستا و فێرخوازانی ئەو بەشە، بە ستراتیژییەکانی فێرکردنی زمانی دووەم.