تەکنیکەکانی زمانی میڵتۆن لە بانگێشەی هەڵبژاردندا
:
https://doi.org/10.56422/ka..57.118:
زمانی میڵتۆن، تەکنیکە میڵتۆنییەکان، ڕازیکردن، بانگێشە، ڕێكڵامی سیاسیپوختە
ئەم توێژینەوەیە لە بواری زانستی زمانەوانی دەروونییە. كەرستەی توێژینەوەكەمان لە زمانی ڕێكلامی بانگێشەی هەڵبژاردن وەرگرتووە، بەو پێیەی زمان وەكو تاكە ئامرازی بە هێزی پەیوەندی كردن و تێكەڵاوی نێو كۆمەڵگە و هۆكاری ئاسانكردنی كاروباری ژیانی مرۆڤە. هەروەها گەیاندن و ئاڵوگۆڕكردنی زانست و زانیاری و گفتوگۆی ژیاری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و دەروونی و...هتد، زۆر جار پێویستیمان بە گرنگی ڕازی كردن دەبێت بیر دەكەینەوە چۆن قەناعەت بە بەرامبەرەكەمان بكەین، مەبەستەكانیش جیاجیان بۆ نموونە سیاسەتمەدارێك پێویستییەتی تاكو دەنگی پێبدەن لە هەڵبژاردن و بازرگانێك یان خاوەن پیشەیەك پێویستییەتی تاكو كڕیاری زۆرتر بۆخۆی رابكێشێت، ئەمانەش هەموو پێویستیان بە كردەی ڕازی كردن هەیە تاكە لە كارەكانیاندا سەركەون. لەم توێژینەوەیەدا شێوازی ڕازیكردن و ئاڕاستەكردن و سەرقاڵكردنی مێشك (ئاگا، بێ ئاگا) بە هۆی زمانێكی تایبەت بەو بوارە باس دەكەین، ئەویش (زمانی مێڵتۆن)ە، كە كارامەیی و تەكنیكەكانی ئەو زمانە لە خۆدەگرێت. بۆیە هەوڵدەدەین كاریگەری تەكنیك و كارامەییەكانی زمانی مێڵتۆن بە شێوەی كرداری لەسەر ڕێكلامی بانگێشەی هەڵبژاردن و هێزی ئەو زمانە لە ڕازی كرنی جەماوەر و سەركەوتنی لە ڕێكلامی بانگێشەی هەڵبژاردندا بخەینەڕوو. لە بەشی یەکەم ناساندنێک بۆ زمانی و میڵتۆن کراوە و بنەماکانی کارکردنی ئەو زمانە باس کراوە، کاریگەری زمانەکە لەسەر بیر و کاردانەوەی کردە دەروونیەکانی خراوەتەڕوو. لە بەشی دووەمدا بابەتەکانی هێز و كاریگەری زمانی میلتۆن، تەکنیکەکانی لە ڕێکڵامی بانگێشەی هەڵبژاردن بەنموونەی پراکتیکی خراوەتەڕوو.