ڕەهەندی ئەفسانەیی لە شیعرەکانی (حاجی قادری کۆیی) دا
:
https://doi.org/10.56422/ka..53.119:
حاجی قادری كۆیی، ئهفسانه، خێروشهڕ، عهنقاپوختە
توێژینەوەی "ئەفسانە لە شیعرەکانی حاجی قادری کۆیی " هەنگاوێکە بەرەو ناساندنی دونیای "حاجی قادر" و کاریگەریی فۆلکلۆر لەسەر شیعرەکانی،بە تایبەت " ئەفسانە" شاعیر هەوڵیداوە ئەو کەرهستە ئامادەیەی فۆلکلۆر بترنجێنێتە نێو شیعرەکانی،بۆ ئەوەی هەم خەڵکە گشتییەکە تێی بگەن،هەمیش کورتبڕی بکات بەدەربڕینێکی کەم زۆرترین مەبەست و واتا دەرببڕێت.
مەزراندنی فۆلکلۆر بە تایبەتیش ئەفسانە گرنگە،بۆ مێژوو و بۆ پاراستنی ئەو سامانە فۆلکلۆرییە لە ڕێگەی شیعرەوە.
ئەم باسە و باسی دیکەیش پەیوەست بە ئەفسانە خراوەتە ڕوو و لە شوێن و جێگای خۆی ڕوونکراوەتەوە،باس لەو مەبەستانەیش کراوە کە " حاجی قادر " بەهۆیەوە ئەفسانەکانی بەکارهێناوە،شاعیر هەوڵیداوە،ئەفسانە کوردییەکان زیاتر بە نەوەی دوای خۆی بناسێنێت، کورد سوود لە ئەفسانە جیهانییەکانیش ببینێت و ئەدەبی خۆی پێ دەوڵەمەندتر بکات.
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
2022-12-27
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
دلاوهر عومهر حهمهد, & ئیدریس عهبدوڵڵا مستهفا. (2022). ڕەهەندی ئەفسانەیی لە شیعرەکانی (حاجی قادری کۆیی) دا. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, (53), 181–218. https://doi.org/10.56422/ka.53.119
ژمارە
بەش
Articles