بەراوردکردنی نیشانەی ڕێزمانی و ئامراز لە زمانی کوردیدا

توێژەران

  • ڕێباز مه‌حمود محه‌مه‌دساڵح بەشی كوردی ـ كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی ـ زانكۆی سەلاحەددین
  • عەبدوڵڵا حوسێن ڕەسوول بەشی كوردی ـ كۆلیژی زمان ـ زانكۆی سەلاحەددین

:

https://doi.org/10.56422/ka..53.121

:

نیشانەی ڕێزمانی، ئامراز، ئامرازی پەیوەندی، ئامرازی لێکدەر، تايبەتمەندى

پوختە

ئەم توێژینەوەیە، بە ناونیشانی ( بەراوردکردنی نیشانەی ڕێزمانی و ئامراز لە زمانی کوردیدا)یە، هەوڵێکە بۆ باسکردنی بابەتێکی گرنگی زمان، کە لە زمانی کوردیدا بە شێوەیەکی ورد و زانستی باس نەکراوە، هەندێ جار بە هەڵە بە نیشانەی ڕێزمانی وتراوە ئامراز و بەپێچەوانەوەش.

باسکردنەکەش زیاتر لەڕووی وشەسازی و ڕستەسازی دەبێت، چونکە تێکەڵاوکردنی نیشانە ڕێزمانییەکان و ئامرازەکان هەڵەیەکی باوە و زیاتر هۆکارەکەی بۆ فۆڕمەکەیان دەگەڕێتەوە.

ئەم توێژینەوەیەش لە پێشەکی و سێ بەش و ئەنجام و لیستی سەرچاوەکان پێکهاتووە:

بەشی یەکەم: ناساندنی نیشانەیە کە چەمک و تایبەتمەندی و پێناسە و جۆرەکانی نیشانە دەگرێتە خۆ.

بەشی دووەم: ئەم بابەتانە لەخۆ دەگرێت: ( چەمک و تایبەتمەندی و پێناسە و جۆرەکانی ئامرازەکانی: پەیوەندی و لێکدەر و گەیەنەر، هەروەها جیاکردنەوەی نیشانە ڕێزمانییەکان و ئامرازە نووساوەکان بە وشەکانەوه).               

بەشی سێیەم: خاڵە هاوبەش و جیاوازەکان، کە لەنێوان نیشانە ڕێزمانییەکان و ئامرازەکان هەن،  دەگرێتە خۆ.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2022-12-27