كۆچ و تاراوگه له‌ شیعری شاعیرانی كورد دا "مه‌ولانا خالید، نالی، حاجی قادر، پیره‌مێرد، شێركۆ بێكه‌س" به‌ نموونه‌

توێژەران

  • حه‌مه‌ نووری عومه‌ر كاكی به‌شی كوردی - كۆلێجی زمان - زانكۆی سلێمانی

:

https://doi.org/10.56422/ka..53.123

:

ئاواره‌یی، كۆچ و كۆچبه‌ری، غوربه‌ت، نه‌سته‌لۆژیا، نیشتیمان

پوختە

شیعری لیریكی كلاسیكی فره‌ بابه‌ته‌، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی، كه ‌پێوه‌ندی به‌ ژیانی شاعيرانه‌وه‌ بووه‌، كۆچكردنه‌ له‌ نیشتمان و وڵاتی خۆیان و ماوه‌یه‌ك له‌ تاراوگه‌ ژیانیان به‌سه‌ربردووه‌. له‌ نموونه‌ی شیعریی هه‌ندێك له‌ شاعیرانی كورددا به ‌تایبه‌تی ‌مه‌ولانا خالید، نالی، حاجی قادری كۆیی، پیره‌مێرد، شێركۆ بێكه‌س، كه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته به‌ دیارده‌ی كۆچ له‌ ژیانی ئه‌و شاعیرانه‌دا، هه‌روه‌ها لایه‌نی غوربه‌ت و نه‌سته‌لۆژیا له ‌شیعره‌كانیاندا وه‌ك دیارده‌یه‌ك، له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا تاوتوێكراوه‌، له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا میتۆدی شیكاری په‌سنی بۆ ده‌قه‌ شیعرییه‌كان پێڕه‌وكراوه‌، له‌ ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ئه‌نجامێ به‌ده‌ستهاتوون، له‌ كۆتاییدا به‌ چه‌ند خاڵێك دیاری كراون.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2022-12-27