التحليل المورفومتري لتحديد أولويات الصيانة في الأحواض الجنوبية الغربية لسلسلة جبل آكري
:
https://doi.org/10.56422/ka..53.133:
شیكردنەوەی مۆرفۆمەتری، داماڵینی ئاوی، هاوكۆڵكە لێكدراوەكان، لەپێشینەی پاراستنپوختە
پاراستنی ناوچە دووچاربووەكان بە داماڵینی ئاوی لە چوارچێوەی ئاوزێڵە ڕووبارییەكان بە كارێكی پێویست لە قەڵەم دەدرێت، تایبەت لە ئێستادا، مامەڵە هەڵە و ناتەندروستەكانی مرۆڤ لەگەڵ ژینگە و پێكهاتەكانی فرەو جۆراوجۆر بوون. وە بە هۆی نەبوونی توانستی ئەنجامدانی پاراستنێكی تەواوكار لە چوارچێوەی ڕووبەرێكی فراوان لە یەك كاتدا، بۆیە هەوڵدان بۆ دیاریكردنی ئاستەكانی داماڵینی ئاوی وەك بنچینەیەك بۆ دیاریكردنی لەپێشینەی پاراستن بە بەكارهێنانی گۆڕاوە مۆرفۆمەترییەكان بە یەكێك لە ئامرازە گونجاوەكان لە خێراكردنی پڕۆسەی پاراستن و پێكانی ئامانجەكانی هەژمار دەكرێت. ئامانج لەم توێژینەوەیە ئامادەكردنی نەخشەی ئاستەكانی داماڵینی ئاوی و دەرخستنی دابەشبوونە شوێنییەكەیەتی لە ئاوزێڵەكانی باشووری ڕۆژئاوای زنجیرە چیای ئاكرێ، وە بە مەبەستی دەستەبەركردنی ئەم ئامانجە توێژینەوەكە جەختی كردۆتە سەر هەژماركردنی هەردوو خەسڵەتی بەرزو نزمی و تۆڕیی لقە ڕووبارییەكان بەهۆی زیاتر لكاوییان بە داماڵینی ئاوی، پاشان بەهای گۆڕاوە تایبەتەكان بە دوو خەسڵەتەكە لە هەر یەك لە ئاوزێڵەكانی ناوچەی لێكۆڵینەوە بە پڕاكتیزەكردنی تۆڕی چوارگۆشە یەكسانەكان هەژماركرا. توێژینەوەكە لە كۆتاییدا بە چەند دەرئەنجامێك گەیشت لە گرنگترینیان: هەردوو گۆڕاوی بەرزو نزمیی ڕێژەیی و ناوەندی لێژی بە كاریگەرترین گۆڕاوی مۆرفۆمەتری لە سەر بڕی داماڵینی ئاوی و ئاستەكانی هەژمار دەكرێت