شیكردنه‌وه‌یه‌كی جوگرافی بۆ دابه‌شبوونی سامانی نه‌وت له‌ كوردستانی عێراق

(توێژینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌ جوگرافیای ئابووری)

توێژەران

  • سه‌ركه‌وت عه‌بدوڵڵا دەروێش پیرداود مامۆستا له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
  • سيروان عارب صادق به‌شی زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی، زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین - هه‌ولێر

:

https://doi.org/10.56422/ka..57.168

:

: دابه‌شبوونی جوگرافی، سامانی نەوت، كێڵگه‌ گازیه‌كان، به‌رهه‌مهێنان، هه‌نارده‌كردن

پوختە

له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا شیكردنه‌وه‌ بۆ بابه‌تێكی گرنگ ده‌كرێت له‌ چوارچێوه‌ی زانستی جوگرافیای ئابووری، ئه‌ویش (دابه‌شبوونی جوگرافیای سامانی نه‌وته‌ له‌ كوردستانی عێراق)دا. ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌شێكه‌ له‌ جه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وت. توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ كوردستانی عێراق خاوه‌نی قه‌باره‌یه‌كی مه‌زنه‌ له‌ یه‌ده‌گی نه‌وت، كه‌ به‌ جیاوازی شوێنگەی جوگرافی و جیۆلۆجی دابه‌شبووه‌ به‌سه‌ر پارێزگا و  ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی به‌ جیاوازی تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه‌.

بایه‌خی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌وه‌دایه‌؛ كه‌ ئه‌مڕۆ سامانی نه‌وت به‌ یه‌كێك له‌ كۆڵه‌گه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پشت پێبه‌ستنی ژیانی ئابووری كوردستانی عێراق داده‌نرێت، بوونی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ش به‌و قه‌باره‌ مه‌زنه‌ی هه‌یه‌ له‌ حه‌شارگه‌كانی ناوچه‌كه‌ وای كردووه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دوای ساڵانی (2007) بكه‌وێته‌خۆ بۆ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی نه‌وت و گازی تایبه‌ت به‌ گه‌ڕان و پشكنین و دۆزینه‌وه ‌و ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و فڕۆشتنی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ مه‌به‌ستی پێشخستنی كه‌رتی وزه‌ و به‌دیهێنانی ئابووری سه‌ربه‌خۆ.

توێژینه‌وه‌كه‌ چه‌ند ئامانجێكی هه‌یه‌ له‌وانه‌؛ خستنه‌ڕووی هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و پێشچوونی بڕی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن ساڵ له‌ دوای ساڵ، ده‌رخستنی ڕۆڵ و كاریگه‌ری كه‌رتی نه‌وت له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئابووری و سیاسی و ستراتیژی كوردستانی عێراق له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی. له‌ پێناوی پێكانی ئامانجه‌كانیدا توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ قوڵایی بابه‌ته‌كانی پلانه‌كه‌یدا ده‌چێت كه‌ به‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر‌دا دابه‌شكراوه‌.

یه‌كێك له‌ دیارترین ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ پێی گه‌یشتووه‌ قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی دڵنیایی و پێشبینیكراوی كوردستانی عێراقه‌ كه‌ خۆی  له‌ (121,830 ملیار به‌رمیل نه‌وت) ده‌دات، و ڕووبه‌ری كێڵگه‌ و بلۆكه‌كانی ئه‌وانه‌ی دامه‌زراون و ئه‌وانه‌شی له‌ ژێر ڕووپێودان ده‌گاته‌ (40,520 كم2)، ژماره‌ی سه‌رجه‌م بیره‌ لێدراوه‌كانیان یه‌كسانه‌ به‌ (1,056 بیر)، ناوه‌ندی قوڵی بیره‌كان به‌گشتی یه‌كسانه‌ به‌ (2,919 مه‌تر).

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2023-12-26

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

سه‌ركه‌وت عه‌بدوڵڵا دەروێش پیرداود, & سيروان عارب صادق. (2023). شیكردنه‌وه‌یه‌كی جوگرافی بۆ دابه‌شبوونی سامانی نه‌وت له‌ كوردستانی عێراق: (توێژینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌ جوگرافیای ئابووری). گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, (57), 529–590. https://doi.org/10.56422/ka.57.168