بنیاتی مۆسیقا و ڕه‌وانبێژی له‌ چامه‌ی (سووڕی ده‌وران)ی (هێمن موكریانی)دا

توێژەران

  • كه‌ژاڵ عەبدولقادر عوسمان به‌شی به‌روبوومی كێڵگه‌یی و ڕووه‌كه ‌پزیشكییه‌كان _ كۆلێژی زانسته‌ ئه‌ندازیارییه‌ كشتوكاڵییه‌كان _ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین /هه‌ولێر

:

https://doi.org/10.56422/ka..54.242

:

ڕه‌وانبێژی ، ڕوونبێژی ، سه‌روا ، لێكچوواندن ، مۆسیقا

پوختە

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ ناونیشانی (بنیاتی مۆسیقا و ڕه‌وانبێژی له‌ چامه‌ی (سووڕی ده‌وران ) ی (هێمن موكریانی )یه‌ ، توێژینه‌وه‌یه‌كی (وه‌سفی –شیكاری)یه‌ ، كه‌ تیایدا لایه‌نه‌ پێكهێنه‌ره‌كانی مۆسیقای شیعریمان دیراسه‌ كردووه‌ ، هه‌روه‌ها ده‌رخستنی ئه‌وه‌ی ، كه‌ تا  چ ئاستێك هێمن له‌م چامه‌یه‌دا سوودی له‌ هونه‌ره‌كانی ڕه‌وانبێژی وه‌رگرتووه‌ ، بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی به‌و شێوه‌ جوانه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی  ، وه‌ له‌ ئه‌نجامی دیراسه‌كردن و شیكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌ شیعرییه‌كانی ئه‌م چامه‌یه‌ گه‌یشتین به‌و ئه‌نجامه‌ی ، كه‌ هێمن توانایه‌كی زۆر و، هه‌روه‌ها سه‌لیقه‌یه‌كی جوان و ده‌ست ڕه‌نگینی له‌  به‌كارهێنانی هونه‌ره‌كانی ڕه‌وانبێژی وه‌ك ( جوانكاری ، ڕوونبێژی ، واتاناسی)دا هه‌یه‌ ، وه‌ به‌م هونه‌رانه‌ واتایه‌كی قووڵ و جوانی و ئیستاتیكای به‌ ده‌قه‌ شیعرییه‌كانی به‌خشیوه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی شیعره‌كه‌ به‌هێز و دڵڕفێن بێت. 

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2023-03-29