(کوورە – تەنوور) لە گرد نادر لەبەر ڕۆشنایی هەڵکۆڵینی شوێنەواری

توێژەران

  • نەعمان جومعة ئیبراهیم شوێنەوار، كۆلێژی ئاداب، زانكۆی سەلاحەددین/ هەولێر
  • خەزان لەتیف حەمە قوتابی ماستەر، شوێنەوار، كۆلێژی ئاداب، زانكۆی سەلاحەددین/ هەولێر

:

https://doi.org/10.56422/ka..54.246

:

: گرد نادر، میسۆپۆتامیا، کوورە- تەنوور، گڵێنە، هەڵکۆڵین

پوختە

بێگومان پاشماوە شوێنەوارییە دۆزراوەکان، ئەوەی سەلماندووە کە باکووری میسۆپۆتامیا هەر لە قۆناغی بەرەبەیانی چاخی بەردینی نوێ پێش گڵێنەسازی (Pre Pottery Neolithic) وەک یەکێک لە کۆنترین لانکەی نیشتەجێبوون بووە لە ڕۆژهەڵاتی کۆندا، ئەم توێژینەوەی بەردەستیشمان هەوڵێکە بۆ تیشک خستنەسەر گرنگی (کوورە- تەنوور) بۆ سوورکردنەوەی گڵێنە و پێکهاتە قوڕینەکانی تر...، لە گرد نادر بەو پێیەی کە (کوورە- تەنوور) یەکێکە لە پاشماوە شوێنەوارییە گرنگ و دیارەکان کە لە سەرجەم چینە شوێنەوارییەکانی پێگە و نشینگەکانی باکووری میسۆپۆتامیا بە ڕێژەیەکی بەرچاو دەبینرێت، گرد نادر یەکێکە لە پێگە شوێنەوارییەکانی دەوروبەری شاری هەولێر لەگەڵ فراوانبوونی شاری هەولێر لەم ساڵانەی دوایی ئێستا کەوتۆتە ناو گەڕەکی پێنجی حەسارۆکی شاری هەولێرەوە، لەم توێژینەوە هەوڵدراوە تیشکێک بخەینە سەر گرنگترین و دیاریترین تەکنیک و شێوازی (کوورە- تەنوور) لەم گردە کە تا ڕادەیەک هێڵکارییەکەی ئاڵۆزە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوبەید (٤٥٠٠-٣٥٠٠) پ. ز، وەکو ئاشکرایە مرۆڤ لەپێش دروستکردنی کوورە ئاگری دۆزیوەتەوە هەر لەمەوە بیرۆکەی دروستکردنی کوورە و سوورکردنەوەی کەرەستە قوڕینەکان سەری هەڵدا، کە بریتییە لە بیناسازی شێوە جۆرا وجۆر (خڕ، نیمچە هێلکەیی، چوارگۆشەیی، لاکێشەیی).

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2023-03-29