ڕۆڵی ئامێری قانون لە موزیكی کوردیدا )تیپی هونەریی هەولێر وەك نمونە(
:
https://doi.org/10.56422/ka.2.60.288:
ئامێری قانون - موزیكی کوردی - تیپی هونەریپوختە
ئەم توێژینەوەیە باس لە ڕۆڵ و بەکارهێنانی ئامێری قانون لە موزیكی کوردی بەگشتی و تیپی
هونەری هەولێر - کوردستان عێراق بەتایبەتی دەکات. لەم توێژینەوەیەدا ڕێبازی مێژوویی وەسفی
بەكار هاتووە كە باس لە مێژووی ئامێری قانون و دەنگەوار و شێوە و بەشەكانی لەخۆ گرتووە،
هەروەها لە ڕووی چۆنیەتیی ژەنینیەوە، جگە لە دیارترین كارامەییەكانی ژەنین لە سەر ئەم
ئامێرە، توێژەران باس لە چۆنیەتیی بەكارهێنانی ئامێری قانون لە کوردستانی عێراق و دیارترین
موزیكژەنەکانی و هەروەها هەندێک ژەنیاریش دەکەن، کە ڕۆڵیان لە ژەنینی ئەم ئامێرە و پەرەسەندنی
موزیكی کوردیدا هەبووە. بەخستنەڕووی چەند نموونەیەك لە گۆرانی كوردیدا، کە تێیدا ئامێری
قانون بەکار هێراوە، دواتر توێژینەوەکە کۆمەڵێک ئەنجام و ڕاسپاردە و پێشنیاری خستۆتە ڕوو.
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
2024-11-18
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
مزهر اسماعیل حوێز, ناصر هاشم بدن, & إدریس عبد الله. (2024). ڕۆڵی ئامێری قانون لە موزیكی کوردیدا )تیپی هونەریی هەولێر وەك نمونە(. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, 2(60), 547–562. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.288
ژمارە
بەش
Articles