Sexual Violence and Psychotrauma in Roxane Gay's An Untamed State and Nabard Fouad's Parrot: A Psychoanalytic Study

توێژەران

  • Bakhtiar S. Hama University of Sulaimani

:

https://doi.org/10.56422/ka.1.51.32

:

تووڕەیی سیاسی، دەستدرێژی سێکسی، داعش، یەزیدییەکان، تێکچوونی باری دەروونی پاش کارەسات

پوختە

مێژووی مرۆڤایەتی پڕیەتی لە پێشێلکاری دژی مافەکانی مرۆڤ کە لەکاتی جەنگ و لە ململانێ سیاسی و رەگەزی (ئیتنیکی)و ئاینییەکاندا روویانداوە، بەداخەوە کە زۆربەی قوربانییەکان ژن و منداڵ بوون. مێینە بە گشتی و کچانی هەرزەکار و مێرمنداڵ هەمیشە لەبەردەم هەڕەشەی دەستدرێژی و توندوتیژیی سێکسیدا بوون، جا بۆ تێرکردنی ئارەزووەکانی بكەر بووبێت یان بۆ مەبەستی تۆڵەکردنەوە یاخود بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارە. نیگەرانیی گەورە لە زۆربەی بارودۆخەکاندا، ئەوەیە کە لایەنە شەڕکەرەکان، تیرۆریستەکان و چەتەکان ژنان و کچان دەکەنە ئامانجی خۆیان وەک چەکێکی کاریگەر دژی یەکتر ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە لە ژمارەیەکی زۆر لە کۆمەڵگاکاندا ژن وەک رەمزی شەرەفی خانەوادەکان سەیردەکرێت، وەک ئەوەی بەسەر کوردە یەزیدییەکانی شەنگالدا هات لە کوردستانی ئێراق، کاتێک چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێراق و شام (داعش) هێرشی کردە سەر ئەو شارۆچکەیە. ئەنجامدەرانی ئەو کارانە تەنها بیر لەگەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان دەکەنەوە و هەرگیز گوێ بەوە نادەن کە نێچیرەکانیان چییان بەسەردێت و تووشی چی دەبن. ئەم توێژینەوەیە ئەوە دەردەخات کە چۆن بەندکەرە پیاوەکان دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر بەندکراوە ژنەکان و گێچەڵی سێکسییان پێدەکەن لە کاتی دەستبەسەرکردنیان و لەوەش گرنگتر توێژینەوەکە گرنگی دەدات بەو زەبرە دەروونییەی بەر قوربانییەکان دەکەوێت و چۆن دوای ئازادبوونیان بەدەست ئەو ئازارەوە دەناڵێنن. ئەوە ئاشکرایە کە چی بەسەر ژنێک یاخود کچێکدا دێت کاتێک دەکەوێتە دەست تاقمێکی بێ بەزەیی شەهوەتبازدا، بەڵام وێناکردن و تێگەیشتن لەو بارودۆخەی ئەو ژنە دواتر پێیدا تێدەپەڕێت ئەستەمە. لەم توێژینەوەیەدا کار لەسەر هەردوو رۆمانی (وڵاتی یاخی) کە ساڵی  (٢٠١٤) و (تووتی) کە ساڵی (٢٠١٥) نووسراون کراوە کە باس لە چیرۆکی ئەو ژنانە دەکات کە چۆن لەلایەن بگرەکانەوە دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەریان. ئەو تەنگژە دەروونییەی ژنەکان تێیدا دەژین لە کونجی ژوورە تاریکەکاندا کۆتایی نایەت، بەڵکو بەردەوام دەبێت و راستتر وایە بڵێین کە هەرگیز کۆتایی نایەت چونکە ئەو قوربانییانە دووچاری تەنگژەی دەروونی دوای ئەو زەبرە دەبنەوە (Post-traumatic Stress Disorder ) و دوای ئەو کارەساتە هەرگیز ناتوانن ژیانێکی ئاسایی بژین. ئەم دەردەدارانە تاوانبار نین بەڵکو تەنها قوربانیی توندوتیژیی سیاسی و ئاینین.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2022-08-23