شێوازەکان و ئاڕاستەكانی هونەری پۆستمۆدێرنیزم لە کوردستان )لاند ئارت( بە نموونە

توێژەران

  • شارا محەمەد زانکۆی سەلاحەدین

:

https://doi.org/10.56422/ka.2.60.336

:

شێواز - ئاراستە - هونەری زەوی

پوختە

ئەم توێژینەوەیە لە )شێوازەکان و ئاڕاستەكانی هونەری پۆستمۆدێرنیزم لە کوردستان، لاند ئارت بە
نموونە( دەكۆڵێتەوە، ئەم لێكۆڵینەوەیە بایەخ بە ئاراستەكانی پۆستمۆدێرنیزم و شێوازەكانی دەدات بە
تایبەتیش هونەری زەوی، بەو پێیەی لەو هونەرانەیە كە بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ پشت بە ژینگەی
سروشتی و كەرەستە خاوەكانی دەبەستێت كە لە سروشتدا هەن. توێژینەوەكە چوار بەش لەخۆ
دەگرێت. بەشی یەكەم تاوتوێی گرفتی توێژینەوەكە و بایەخ و پێویستبوون و ئامانجی توێژینەوەكە
دەكات كە بریتییە لە )ئاشنابوون بە شێوازو ئاراستەكانی پێكهێنانی کوردی پۆستمۆدێرنیزم، هونەری
زەوی بە نموونە(، هەروەها سنووری توێژینەوەكە و گرنگترین زاراوەكانیش لەخۆ دەگرێت. بەشی
دووەمیش لایەنی تیۆری و چەمكی شێواز و ئاراستەكانی پۆستمۆدێرنیزم و هونەری زەوی لەخۆ
دەگرێت. بەشی سێیەم تاوتوێی كۆمەڵگەی توێژینەوەكە و شیكردنەوەی ) 3( چاوگە نموونە )عینات(
و میتۆدی توێژینەوەكە كە )وەسفیی شیكاری( دەكات. بەشی چوارەمیش تاوتوێی ئەنجامەكانی
توێژەر گەیشتە چەند ئەنجامێک لەوانە: گەڕانەوە بۆ سروشت و پاراستنی، بایەخدان بە کەرەستەی
خاو، هەڵبژاردنی بابەتی بەڕوواڵەت سادە، بەڵام قووڵ و پڕ مانا. کۆتایی دێت بە دەرئەنجامەكان و
راسپاردەكان و سەرچاوەکان.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-11-18

ژمارە

بەش

Articles