مۆنۆلۆگ لە ڕۆمانی "كۆشكی باڵندە غەمگینەكان" دا لە ڕوانگەی ميتۆدى ڕەخنەی دەروونییەوە
:
https://doi.org/10.56422/ka..50.36:
ڕەخنەی دەروونی، تەكنیكی مۆنۆلۆگ، گوزارشتی خود، گرێی دەروونیپوختە
ئەم توێژینەوەیە، كە لە ژێر ناونیشانی (مۆنۆلۆگ لەڕۆمانی" كۆشكی باڵندە غەمگینەكان"دا لە ڕوانگەی ڕەخنەی دەروونیەوە)، کە نووسەرەکەى (بەختیار عەلی)یە، لێكۆڵینەوەیەكە بۆ خستنەڕووی هونەر و تەكنیكی مۆنۆلۆگ لە ڕۆماندا، لە ڕوانگەی میتۆدیڕەخنەی دەروونیيیەوە.
لەم لێكۆڵینەوەیەدا، بەشێوەیەكی گشتی ئاماژە بە تەكنیكی مۆنۆلۆگ لە ڕۆماندا كراوە، دوای ئەوەی چەند لایەنێكی گشتی و تیۆری لەسەر ئەم تەوەرە دەخرێتەڕوو، دواتر لە تەوەرەیەكی تردا ئاماژە بە جۆر و خاسییەتەكانی ئەو هونەرە دەكرێت لە ڕوانگەی دەروونشیكارییەوە، بەپێی پێكهاتەی گۆشەكانی كەسایەتی تاكەوە، شیكردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ئەم هونەرە كراوە. دواتر لەڕوانگەی ئەم تەوەرە تیۆرییەوە و لەڕووی سایكۆلۆژییەوە باس لە هۆكارەكانی دروستبوونی مۆنۆلۆگ دەكرێت لەرۆمانی " كۆشكی باڵندە غەمگینەكان"دا، لەم بەشەدا بەپێی هۆكارە دەروونییەكان دروستبوونی مۆنۆلۆگ لە لای كارەكتەرەكان خراونەتەڕوو و شیكردنەوە و لێكدانەوەی دەروونییان بۆكراوە.