پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی کورد و بزووتنەوەی شیعەی عێراق (1982 – 1988)

توێژەران

  • هێرۆ ولی جوکل بەشی مێژوو، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەڵاحەددین – هەولێر
  • محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا كاكه‌سوور بەشی مێژوو، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەڵاحەددین – هەولێر

:

https://doi.org/10.56422/ka..57.482

:

کورد، شیعە، ئۆپۆزسیۆنی عێراقی

پوختە

ئەم توێژینەوەیە ئامانجی دیارکردنی پەیوەندییە سیاسی و سەربازییەکانی کورد و شیعەیە لە ماوەی ساڵانی 1982 – 1988، بە پشت بەستن بە سەرچاوە مێژووییەکان لە نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرا و کتێب و بەڵگەنامە بەردەستەکان، وێرای ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ دیارترین ئەو کەسایەتییانەی ڕاستەوخۆ لەو کاتەدا لە مەیدانی سیاسی یا سەربازیدا بوونیان هەبووە. گرنگیی توێژینەوەکە لەوەدایە، کە پەیوەندییەکانی دوو پێکهاتەی گرنگ و سەرەکیی عێراقی خستۆتە بەر باس، بە تایبەت لە ماوەی ساڵانی 1982 – 1988 ڕۆڵێکی زۆر گەورە و کاریگەرییان بینیوە لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سیاسی تاکڕەویی حیزبی بەعس و یەکلاکردنەوەی چەندین وێستگەی جەنگی عێراق – ئێران لەو ماوەیەدا، ئەمە وێرای ئەنجامدانی گەورەترین و یەکەم کۆنگرەی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و بە ئامادەیی ئەم دوو پێکهاتەیە و بە چاودێریی وڵاتی ئێران و ئامادەیی هەردوو وڵاتی سوریا و لیبیاش.

ناوەرۆکی ئەم توێژینەوە لە پێشەکی و سێ باس پێک هاتووە، باسی یەکەم پەیوەندیە سیاسی و دیبلۆماسییەکانی کورد و شیعەکانی عێراق، باسی دووەم پەیوەندییە ئەمنی و سەربازیەکانی کورد و شیعە، باسی سێیەم رۆڵی وڵاتانی هەرێمی لە بەهێز کردنی پەیوەندیەکانی کورد و شیعە.

لە ئەنجامدا دەتوانرێت بوترێت لەم قۆناغەدا سەرەتای بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە سیاسییەکانی کورد و شیعە و دەسپێکی پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەم دوو پێکهاتەیە، ئەویش بە چاودێری و چاوساغی وڵاتی ئێران و سوریا بووە، بەمەش هەلی بۆ ئۆپۆزسیۆنی عێراقی ڕەخساندبوو تا رادەیەکی باش چالاکی سیاسی ئەنجام بدەن.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2023-12-26