كۆستی دایاسپۆڕا و سۆزی نۆستالژیا لە قەسیدەی''خەدیجە گوڵاوی''ـی ماردین ئیبراهیمدا

توێژەران

  • كارزان موحسین قادر بەشی كوردی - كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی- زانكۆی سەڵاحەددین
  • ڕێحان ره‌سول ئه‌حمه‌د بەشی كوردی - كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی- زانكۆی سەڵاحەددین

:

https://doi.org/10.56422/ka..49.52

:

دایاسپۆرا، نۆستالژیا، نیشتمان، شوێنكات، كۆچ

پوختە

ئەم توێژینەوەیە لەژێر ناونیشانی (کۆستی دایاسپۆڕا و سۆزی نۆستالژیا لە قەسیدەی "خەدیجە گوڵاوی"ــی ماردین ئیبراهیم)ـدایە. لە دوو بەش پێکدێت: بەشی یەکەم، دوو تەوەر لەخۆ دەگرێت بە ناونیشانەکانی دایاسپۆڕا لەنێوان گیرسانەوە و نەگیرسانەوە لە نیشتمانێکی تر، نۆستالژیا لەنێوان مانەوە لە بازنەی ڕابردووخوازی و ڕێکردن بۆ ئێستا و ئایندە. سەرلەبەری بەشی دووەمیش بریتییە لە پڕاکتیزەکردنی کۆستی دایاسپۆڕا و سۆزی نۆستالژیا لە قەسیدەی نێوبراوی ماردین ئیبراهیم دا. مەسەلەی دایاسپۆڕا و نۆستالژیا لە چوارچێوەی ئەدەبی هاوچەرخی کوردی و شیعری هاوچەرخدا پانتایییان بەرفراوانە، پەیوەستیشن بە چەندین مەسەلەی هەستیاریی وەک: ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمان و ڕەهەندی ڕامیاری و جڤاکی و ئابووری و کولتووری و… هتد.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2022-09-11