ڕەهەندى سیاسی و هزرى لە دەقى شانۆى کوردیدا
:
https://doi.org/10.56422/ka.1.59.532پوختە
ڕەهەندی سیاسی و هزری لە دەقی شانۆی کوردیدا، ناونیشانی تێزی ماستەرەکەمە، لێکۆڵینەوەیە
لە دەقەکانی شانۆی سیاسی و هزریی کوردی، هەر لە سەرەتاوە تا نمایشی شانۆی ڕاستەوخۆ
وەک پردێک بۆ گەیاندنی پەیامی سیاسی و هزری بە گەلی کورد. بە واتایەکی تر، توێژەر بە
مێژووی دەقی شانۆیی کوردی لە هەردوو ڕەهەندی سیاسی و هزریدا قووڵ بووەتەوە. شانۆ تا چ
ڕادەیەک خزمەتی بە سیاسەت و بیری سیاسی کوردی کردووە؟
لەژێر ڕۆشنایی ناونیشانی توێژینەوەکەمدا، پرسیارەکان دەوروژێنرێن؛ گرنگترینیان ئەوەیە، لەچاو
ئەو زۆردارییەی گەلەکەمانی داوەتە ناو، دەقە شانۆیییەکان تا چەند توانیویانە ڕۆڵی خۆیان لە
بەئاگاهێنانەوەی هەستی نەتەوەیی لای تاکی کورد بگێڕن؟
لە کاتی ئەم لێکۆڵینەوەمدا بەو بەرەنجامە گەیشتووم، كە زۆربەی دەقەکانی شانۆی کوردی باسیان
لەو ئاماژە سیاسییانە کردووە کە کاریگەرییان لەسەر خەیاڵ و هەست و حەز و بیرۆکەی بینەر
هەبووە. ڕۆحی خۆڕاگریی و ئیرادەی بەرز و بوێرییان لە دەقی ئەدەبیدا خوڵقاندووە؛ کە زۆرجار،
شیعر، حیکایەت، چیرۆکی زارەکی، وتە، پەند و داستانە مێژووییەکان لە چوارچێوەیەکی شانۆییدا
بە تەکنیکێکی بەرز، بە شێوەی دەربڕین و لە چوارچێوەی واقیعیدا كاریگەرییان دەرخستووە.
ئەدەبی خۆڕاگری لە چوارچێوەی دەقە شانۆیییەکاندا، لە لایەک بنەمای هزری کوردی بە بینەری
کورد دەبەخشێت و لە لایەکی دیکەشەوە ڕێگریی لە باڵادەستیی ئاسەواری کولتوور و زمان و
گوتاری داگیرکەر و دەستەڵاتی ستەمکار دەکات و هەستی نیشتمانپەروەری و ورە و هیوا بە بینەران
دەبەخشێت.