گوتاری ڕۆشنبیریی دەستەبژێر(ئینتێلجنسیا) بە نموونەی ڕۆمانی «میرنامە»ی جان دۆست
(توێژینەوەیەکی سۆسیۆبنیادییە)
:
https://doi.org/10.56422/ka.1.59.541:
گوتار، ڕۆشنبیر، ڕۆشنبیریی دەستەبژێر، ئازادی، عەقڵانییەتپوختە
ڕۆمانی کوردی بۆ وێناکردنی خەم و ئاریشەکانی تاکی کورد گەیشتووەتە ئاستێکی باش، ئەمەیش
بەڵگەیە لەسەر پێوەندیی ڕۆمان بە ژیان و گرفتەکانی تاکی کورد بە ڕەهەندە جیاوازەکانییەوە
)کۆمەڵایەتی، مێژوویی، سیاسی و ڕۆشنبیریی(. ڕۆشنبیر وەكوو تاکێکی ناو کۆمەڵ ناتوانێت خۆی
لە کۆمەڵ داببڕێت. لێرەوە لە ڕێی ئەم توێژینەوەیە دەمانەوێت وەڵامی پرسیارگەلی وەكوو: ڕۆڵی
ڕۆشنبیر لە کۆمەڵدا چییە؟ کۆمەڵ پێویستی بە ڕۆشنبیری ئاسایی یان دەستەبژێر هەیە؟ ڕۆمانی
«میرنامە » بە شێوەکی ڕوون کار لەبارەی ڕۆڵی ڕۆشنبیری دەستەبژیر دەکات، ڕەهەند و گوتارەکانی
دەردەخات. ئەم توێژینەوەیە لە دوو بەش پێک هاتووە. بەشی یەکەم بەشێکی تیۆرییە و هەوڵێکە بۆ
توێژینەوە لە چەمکی ڕۆشنبیریی دەستەبژێر )ئینتێلجێنسیا( و مێژووی ڕۆشنبیری کوردی. هەرچی
بەشی دووەمە، بەشێکی پراکتیکییە، توێژینەوەیە لە چەمکەکانی دەسەڵات، ئازادی و عەقڵانییەت
و پێوەندی ڕۆشنبیریی دەستەبژێر بەو چەمکانەوە و چۆنيەتیى مەزراندن و ڕەنگدانەوەى لە
ڕۆمانى ميرنامەدا. لە کۆتاییدا ئەنجامی توێژینەوەکەمان لە چەند خاڵێک دیاری کردووە و ليستى
سەرچاوەكانى توێژينەوەكەمان خستووەتە ڕوو.