خەباتی مەدەنی لە شاری سلێمانیدا

(١٩٤٥ - ١٩٥٨ )

توێژەران

  • هیوا حەمید شەریف
  • سۆران حسین ابراهیم

:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.562

:

خەباتی مەدەنی، خۆپیشاندان، سلێمانی

پوختە

پوختە:
خەباتى مەدەنیى بەشێکى گرنگى خەبات و تێکۆشانە بۆ گەيشن بە ئامانجە سياسيیەکان،
ئەم شێوازە لە خەبات پێوەستە بە ئاستى هۆشيارى و تێگەيشتنى تاکەکانى کۆمەڵگە. شارى
سلێمانی يەکێکە لەو شوێنانەى لە پاش جەنگى دووەمی جيهانى بە دواوە لەپێناو بەديهێنانى
مافە سياسى و کولتورييەکانى کورد، ئەم شێوەی لە خەبات تاقي کردووەتەوە و لەم بووارەدا
ڕۆڵى چالاکى بينيوە، لە ڕاستيدا بوونى ئەم شێوازە لە خەباتکردن بە شێوەيەکى بەرفرەوان
لە ماوەی دیاریکراودا، دەگەڕێتە بۆ ئەو گۆڕانکارییە ناوخۆیی و دەرەکییانەی لە عێراقدا ڕوویان
داوە کاریگەرییان هەبووە، لەلایەکی دیکەوە خەباتی چەکداری لەم ماوەیەدا نابینرێت، بەڵکوو
خەباتی مەدەنی بە شێوەیەکی بەرفرەوان ئەنجام دراوە، بەتایبەت لە ڕێگەی خۆپیشاندان و
بەرزکردنەوەی یادداشت و کۆکردنەوەی واژۆوە ئەم خەباتە پێڕەوی لێ کراوە. ئەم توێژينەوەيە
بە ميتۆدى پشتبەسن بە سەرچاوە هاوچەرخەکان و شيکردنەوە و شرۆڤەکردنيان هەوڵ دەدات
کڕۆکى سەرهەڵدانى خەباتى مەدەنى لە شارى سلێمانى و کاريگەرى و ئەنجامەکانى بخاتە ڕوو.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-09-23

ژمارە

بەش

Articles