شانۆ و شیعری شانۆیی له‌ بواری فێركردندا شیعره‌ شانۆییه‌كانی شوان ئه‌حمه‌د به‌ نموونە

توێژەران

  • عومەر محەمەد
  • د. هێرۆ عەبدولڕەحمان

:

https://doi.org/10.56422/ka.3.61.574

:

شیعری شانۆیی - شانۆ - منداڵ - فێركردن

پوختە

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ ناونیشانی (شانۆ و شیعری شانۆیی لە بواری فێرکردن) دایه‌. شيعره‌ شانۆییەکانی شوان ئه‌حمه‌د به ‌نموونه وه‌رگیراوه‌‌. هه‌وڵێكه‌ بۆ ناساندنی شانۆ و شیعری شانۆیی منداڵان، هه‌وڵمانداوه‌ كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌مجۆره‌ شیعره‌ له‌‌ ڕووی په‌روه‌ردەیی‌ و فێركردنه‌وه‌  له ‌سه‌ر منداڵان ڕوون بكه‌ینه‌وه‌. پەروەردە و فێركردن، كە كەناڵێكی هەر گرنگی پێگەیاندنی كۆمەڵایەتییە، لە ڕێگەیەوە منداڵان بۆ ژیانی نێو كۆمەڵگا ئامادە دەكرێن. شانۆ و شیعری منداڵانیش فاكتەرێكی گرنگی پەروەردە و فێركردنە، كاریگەری گەورەی هەیە، لە گەشەپێدانی كەسایەتی منداڵان و ڕۆشنبیركردن و فراوان بوونی ئاسۆی بیركردنەوەیان، بە تایبەتی لە قۆناغەكانی باخچە و خوێندنی بنەڕەتی. لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێت پەیامی پەروەردەیی باشتر بكات و فێركردن چالاكتر ببێت، چونكە لەو قۆناغەدا منداڵان زیاتر لە ڕێگەی بینین و لاسیكردنەوەوە فێردەبن، تا چەندیش ئەوەی دەیبینێت سەرنجڕاكێشتر بێت، زیاتر چێژی پێ دەبەخشێت و زووتر وەردەگرێت و لاسایی دەكاتەوە. منداڵان لە شانۆ و شیعری شانۆیی بە بەشداری كردن، یاخود بینینی چێژ و خۆشی وەردەگرن، ئەمەش وادەكات فاكتەرێكی فێركردنی كاریگەر بێت، بۆ گەیاندنی هەر پەیام مەبەستێك بە منداڵان لەو قۆناغەدا. ئەم توێژینەوەیە كاریگەرییە پەروەردەیی و فێركارییەكانی شیعری شانۆیی (ژینگە و پاڵەوانی جەنگەڵ)ی شوان ئەحمەدی دەرخستووە، لەگەڵ هەموو ئەو لێكەوتانەی لەسەر منداڵ هەیەتی.  توێژینەوەیەكە لە پێشەكی و دوو بەش پێكهاتووە.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-12-11

ژمارە

بەش

Articles