چەمکی ژیان و مردن لە شیعرەکانی (گۆران) دا

توێژەران

  • جه‌بار ئه‌حمه‌د حسێن بەشی كوردی- كۆلێژی زمان - زانكۆی سەڵاحەددین

:

https://doi.org/10.56422/ka..48.62

:

گۆران، ژیان، مردن، نەمری، گیان

پوختە

دووانەی ژیان و مردن یەکێکە لەو بابەتە گرنگانەی نەک تەنیا شیعر و ئەدەب، بەڵکو زۆربەی بوارە مەعریفییەکانی وەک ئاین و فەلسەفە و دەروونزانی پێوەی سەرقاڵ بوون؛ (گۆران) یش لە روانگەی خۆیەوە ئەم بابەتەی لەناو شیعرەکانیدا خستۆتە روو. گرنگی و هۆی هەڵبژاردنی ئەم ناونیشانە؛ لەلایەکەوە پەیوەندی بە گرنگيی بابەتی ژیان و مردنەوە هەیە و لە لایەکی تریشەوە ئەم بابەتە لەلایەن (گۆران) ەوە گرنگيی تایبەتی پێدراوە و لە شیعرەکانیدا رەنگی داوەتەوە.  ئامانجی لێکۆڵینەوەکە گەڕانە بەدوای واتاکانی ئەو دوو چەمکە لە ناو شیعرەکانی (گۆران)دا.

لە لێكۆڵینەوەكەدا پەیڕەوی میتۆدی شیكاری کراوە.  لێكۆڵینەوەكە لە سێ تەوەر پێكدێت: تەوەری یەكەم: (چەمکی ژیان و مردن): چاوخشاندنێکە بە واتاکانی ژیان و مردن لە روانگەی ئاینی و فەلسەفی و دەروونزانییەوە. تەوەری دووەم: (چەمکی ژیان لە شیعری گۆراندا): دەستنیشانکردنی لایەنەکانی ژیان و بنەما و پایەکانی ژیانێکی بەختەوەرە، کە لەناو شیعرەکانی گۆراندا ئاماژەیان بۆکراوە. تەوەری سێیەم: (چەمکی مردن لە شیعری گۆراندا): لە رێگای شیکردنەوەی شیعرەکانییەوە، روانگەی گۆران بۆ کارەساتی مردن و جۆرەکانی مردن و هۆکارەکانی مردن و بابەتی نەمری؛ خراوەتە روو.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2022-09-11