ڕۆمانى مێژوويى ڕۆمانى (نيشتمانى سارا) به‌نموونه‌

توێژەران

  • ئاواره‌ كه‌مال صالح بەشی كەرەستەی بیناكاری - كۆلێژى ته‌كنه‌لۆجى هه‌ولێر - زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر

:

https://doi.org/10.56422/ka..48.64

پوختە

ڕۆمانى مێژوويى، يه‌كێكه‌ له‌ جۆره‌كانى ڕۆمان، كه‌ له‌ پێناو بونيادنانى جيهانى ڕۆماندا پشت به‌ مێژوو ده‌به‌ستێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ ماناى ئه‌وه‌ نايه‌ت، كه‌ ئيدى وه‌كو بابه‌تێكى مێژوويى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌ڵكو ڕۆماننووس ئه‌و كه‌ره‌سته‌و  سه‌رچاوانه‌ى كه‌ له‌ مێژوو وه‌ريده‌گرێت، به‌ شێوه‌يه‌كى هونه‌رى ته‌وزيفى نێو ڕۆمانى ده‌كات، تاوه‌كو ده‌قێكى به‌رزى ئيستاتيكى لێ به‌رهه‌م بهێنێت، كه‌ چێژ به‌ وه‌رگر ببه‌خشێت. ڕۆمانى مێژوويى‌ كايه‌يه‌كه‌ بۆ دووباره‌ خوێندنه‌وه‌ى مێژوو به‌شێوه‌يه‌كى قووڵ و هه‌وڵدانه‌ بۆ دووباره‌ زيندووكردنه‌وه‌ى ئه‌و لايه‌نه‌ شاراوانه‌ى كه‌ له‌ نێو مێژوودا فه‌رامۆش كراون. هه‌روه‌ها په‌لكێشكردنى مێژووه‌ بۆ نێو زه‌مه‌نى ئێستا و وردبوونه‌وه‌يه‌ لێى، تاوه‌كو به‌ هۆشيارييه‌وه‌ به‌ره‌ و ئاينده‌يه‌كى گه‌ش هه‌نگاو بنرێت. له‌م ڕوانگه‌يه‌وه‌ ڕۆمانى (نيشتمانى سارا) هه‌وڵێكه‌ بۆ دووباره‌ وێناكردنه‌وه‌ى ڕووداوه‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو له‌ باشوورى كوردستان و سه‌رتاپاى ئه‌و مێژووه‌ ده‌خاته‌ ژێر پرسياره‌وه‌.

 

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2022-09-11