په‌یوه‌نديى واتایى ئاسۆیى و ستوونى له‌ شيعره‌كانى (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) دا

توێژەران

  • ئەژین ئیبراهیم ساڵح بەشی زمانی كوردی - كۆلێژی پەروەردە - كەلار - زانكۆی گەرمیان

:

https://doi.org/10.56422/ka..47.76

پوختە

١- ناونیشانى توێژینەوە:

ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانى (پەیوەنديى واتایى ئاسۆیی و ستوونى لە شیعرەکانى لەتیف هەڵمەت)دا کە تیایدا پەیوەندى و پێکەوەهاتنى وشەکانى ناو دێڕە شیعرەکان لە هەردوو ئاستى ئاسۆیی و ستوونیدا دەستنیشان کراوە.

٢- گرنگى و هۆکارى هەڵبژاردنى توێژینەوە:

پەیوەندییە واتایيیەکان بابەتێکى واتاسازییە بریتین لە پەیوەندى و پێکەوە هاتنى وشەكانى زمان بەمەبەستى گەیاندنى واتاى تەواو بەئەنجام گەیاندنى كردەى ئاخاوتن, یان گونجاندنى وشەكانى زمانە لەگەڵ یەكتریدا و دووبارە بوونەوەى لە ژمارەیەكى بێ كۆتا لە ڕستەى واتاداردا, ئەم دیاردانەش بەزۆرى لە زمانى ئەدەبیدا ڕەنگ دەداتەوە.

هۆکارى هەڵبژاردنى توێژینەوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى تائێستا توێژینەوەى لەم جۆرە لە شیعردا بەتایبەتیش لە شیعرەکانى شاعیر (لەتیف هەڵمەت)دا بەرچاو ناکەوێت.

٣_ ڕێباز و کەرەستەى توێژینەوە:

بۆ لێکۆڵینەوەکە ڕێبازى وەسفى پەیڕەو کراوە چونکە شیعرەکان بە زمانى ئاخاوتنى ئەمڕۆى کوردى دەربڕاون. بۆ کەرەستەى توێژینەوەکە سوود لە شیعرەکانى شاعیر لەتیف هەڵمەت وەرگیراوە و دیاردەکانى ناو پەیوەندییە واتاییيەکانى تێدا خراوەتە ڕوو.

٤_ بەشەکانى توێژینەوە:

ئەم توێژینەوەیە جگە لە پێشەکى و ئەنجام لە دوو بەش پێکهاتووە:

لە بەشى یەکەمدا باس لە چەمک و پێناسەى پەیوەنديى واتایى  و جۆرەکانى پەیوەنديى واتایی کراوە و دیاردەکانى ناو پەیوەندییە واتاییيەکان بەڕوونى خراوەتە ڕوو.

لە بەشى دووەمدا دیاردەى واتایى لە هەردوو ئاستى ئاسۆیی و ستوونیدا لە شيعرەکاندا خراونەتە ڕوو.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2022-09-11