گۆڤاری "K21" وەك سەرچاوەی مێژووی رۆژنامەوانیی كوردیی نهێنی و ئاشكرای شاری هەولێر

توێژەران

  • ئازاد عوبێد ساڵح بەشی مێژوو - كۆلێژی ئاداب - زانكۆی سەڵاحەددین

:

https://doi.org/10.56422/ka..47.79

پوختە

رۆژنامه‌وانی وه‌ك به‌شێكی رووناكبیری، بایه‌خ و كاریگه‌ری و ده‌ورێكی زۆری له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تی كه‌ وه‌ك یه‌كێك له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان (چواره‌م) حیسابی بۆ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ ده‌كێشێته‌وه,‌ كه‌ له‌ تۆماركردنی رووداوه‌كاندا, سه‌رچاوه‌ی راسته‌وخۆ و زیندوو و شایه‌تحاڵی سه‌ره‌كی بێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌ نووسینی مێژوودا به‌سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابندرێت و پشتی پێ ببه‌سترێت. به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه‌ بین ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ چ رۆژنامه‌یه‌كە و سه‌ر به‌ چ لایه‌ن یان گرووپێكە..! له‌م رووه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ توێژینه‌وه‌ به‌ كارێكی پێویست زانرا، به‌تایبه‌تیش بۆ گۆڤارێكی به‌ روومه‌تی وه‌ك "k21"، كه‌ پڕاوپڕی به‌ڵگه‌نامه ‌و بابه‌ت و كه‌ره‌سته‌ی خاوی نووسینی مێژوون.

له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌ ته‌نیا ئه‌و لایه‌نه‌ی رووناكبیری كاری له‌سه‌ر كراوه‌, كه‌ تایبه‌ته‌ بۆ گۆڤارو رۆژنامه ‌و بڵاوكراوانه‌ی له ‌سه‌رده‌می جیاجیا, به‌ ئاشكراو نهێنی, له‌ قەڵه‌مڕه‌وی شاری هه‌ولێر ده‌رچوون و ده‌قه‌كانیان له‌ "k21"دا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ناساندنی گۆڤاری "k21"‌و ژماره‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی و چۆنیه‌تی ده‌رچوونی و رۆڵی و هه‌ندێ سه‌رنج و تێبینی سه‌باره‌ت به‌ گۆڤاره‌كه‌، پاشان گۆڤارو رۆژنامه‌ ئاشكراكان و به‌دواشیدا گۆڤارو رۆژنامه‌ نهێنییه‌كان و ئه‌نجام و پاشكۆ, دەگرێتەخۆ.

گرفته‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ خۆی له‌ بەرده‌ست نه‌بوونی هه‌ندێ له‌ ده‌قی ره‌سه‌نی گۆڤارو رۆژنامه‌ و بڵاوكراوه‌كان یان خراپ و به‌ كه‌موكورتی كۆپییه‌كانیان كە بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ده‌بینێته‌وه‌. ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی نه‌ناسینه‌وه‌ی ناو و نازناوی خواسته‌نی نووسه‌ری هه‌ندێ له‌ بڵاوكراوه‌كان، ئه‌وه‌ هیچ كه‌ گۆڤارو رۆژنامه‌ و بڵاوكراوه‌ نهێنییه‌كان، نه‌ ده‌سته‌ی نووسه‌رانیان دیاره‌ نه‌ وتار و بابه‌ته‌كانیان ناوی نووسه‌ره‌كانیان به‌ سه‌ره‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ناوی خوازراوه‌، وه‌ك سیمایه‌كی رۆژنامه‌وانیی نهێنی و شاخ و پێشمه‌رگه‌.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2022-09-11