میتۆنیمی چەمکی: دەرکەوتن و بەرجەستەبوونی لە کەرەستەی زمانی کوردیدا

توێژەران

  • هۆشەنگ فارووق جەواد ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردی- هەولێر مامۆستای زمانناسی لە زانکۆی سلێمانی

:

https://doi.org/10.56422/ka..52.85

:

میتۆنیم، مێتافۆر، زمانەوانیی کۆگنیتیڤ، تیۆری میتۆنیم، زمانی کوردی.

پوختە

ئەم باسەی بەردەستت لە میتۆنیم دەکۆڵێتەوە وەکو دیاردەیەکی چەمکی لە چوارچێوەی زمانەوانیی کۆگنیتیڤدا. وەک دەزانرێ، میتۆنیمەکان وەکو شێوازێکی ئاخاوتن بەر لە هەزار ساڵ و بگرە زیاتریش لێیانکۆڵراوەتەوە، بەڵام لەم باسەماندا لەبەر ڕۆشنایی زمانەوانیی کۆگنیتیڤدا تیشکی دەخەینە سەر و چەندین لایەنی گرنگی دەردەخەین لەوانە تایبەتمەندییەکانی، جیاوازی لەگەڵ چەمکە دێرینەکەی سینێکدەکی (کینایە)، جیاوازی لەگەڵ مێتافۆڕ، جۆرەکانی و هەروەها پوختەیەکی وردی تیۆرییەکەی کۆڤێچێش و ڕادن (١٩٩٨) کە لە سەردەمی ئێستادا، بە گرنگترین تیۆری میتۆنیمی دادەنرێت لە چوارچێوەی زمانەوانیی کۆگنیتیڤدا. باسەکە بەسەر حەوت تەوەری سەرەکیدا دابەشکراوە کە بەم جۆرەیە: لەپێشدا سەرەتایەک کە تێیدا ئامانجی باسەکە و پرسیارەکانی باسەکە و ڕێبازی لێکۆڵینەوە و کەرەستەی باسەکە خراوەتە ڕوو. دواتر لە بەشی یەکەمدا، پێناسە و گرنگیی میتۆنیمی خراوەتە ڕوو و بەشی دووهەم و سێهەم تەرخانن بۆ باسکردنی میتۆنیم لە ڕوانگەی قوتابخانەی دێرین و دواتریش زمانەوانیی کۆگنیتیڤەوە. بەشی چوارەم تایبەتە بە جیاوازیی نێوان میتۆنیمی چەمکی و مێتافۆری چەمکی لە چوارچێوەی زمانەوانیی کۆگنیتیڤدا. هەرچی بەشی پێنجەم و شەشەمن تەرخانکراون بۆ باسکردنی جۆرەکانی میتۆنمی چەمکی و پاشان چەند دیاردەیەکی میتۆنیمیی جیاواز. بەشی حەوتەم، کە گرنگترین بەشی باسەکەیە، پوختەیەکی چڕوپڕی تیۆرییەکەی کۆڤێچێش و ڕادن دەخاتە ڕوو لەبارەی جۆرە جیاوازەکانی میتۆنیمی چەمکی و دەرکەوتن و بەرجەستەبوونیان بە نموونە و کەرەستەی زمانی کوردی. لە کۆتاییشدا ئەنجامەکانمان خستۆتە ڕوو و کورتەیەکی باسەکەمان بەهەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی داناوە.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2022-10-11