حیلمی عەلی شەریف و ڕۆڵی لە ڕۆژنامەنووسیی كوردیدا

توێژەران

  • نەورۆز یاسین محەمەد بەشی مێژوو - كۆلێژی ئاداب - زانكۆی سەڵاحەددین
  • ئەحمەد حەمەدئەمین ئۆمەر بەشی زانستە كۆمەڵایەتییەكان ، كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، زانكۆی سەڵاحەددین - هەولێر

:

https://doi.org/10.56422/ka..52.90

:

مێژوو، ڕۆژنامەنووسی، كورد

پوختە

كاركردن لەبارەی ڕۆڵی حیلمی عەلی شەریف لە بواری ڕۆژنامەنووسیی كوردیدا، بایەخی تایبەتی  خۆی هەیە، لەبەر ئەوەی ناوبراو ڕۆڵی دیار و بەرچاوی لەو بوارەدا بینیوە و كارەكانی شایستەی ئەوەن لەبارەیان بكۆڵدرێتەوە. لەو سۆنگەیەوە لەم توێژینەوەیەدا كە لە سێ تەوەر پێكهاتووە، لە تەوەری یەكەم باسی ژیان و لە تەوەری دووەم باسی ڕۆڵی ناوبراو لە بواری ڕۆژنامەنووسی دەكەین. لە تەوەری سێیەمیشدا وتار و بابەتە ڕۆژنامەوانییەكانی شەنوكەو دەكەین. لە ئەنجامدا دەتوانرێت بوترێت حیلمی عەلی شەریف بەگشتی لە بواری ڕۆژنامەنووسی ڕۆڵی دیار و بەرچاوەی هەبووە و  زیاتر لە (200) وتاری نووسیون.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2022-10-11