چاخی به‌ردینی كانزایی له ‌هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ڕۆشنایی پشكنینه‌ شوێنه‌وارییه‌كانی گردی سورێژه‌

توێژەران

  • هاوار نەجمەدین هەواس به‌شی شوێنه‌وار - كۆلێژی ئاداب - زانكۆی سه‌لاحه‌ددین
  • نەعمان ئیبراهیم جومعه‌ به‌شی شوێنه‌وار- كۆلێژی ئاداب - زانكۆی سه‌لاحه‌ددین

:

https://doi.org/10.56422/ka..52.94

:

گردی سورێژه‌، چاخی به‌ردینی كانزایی، سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شارستانیيه‌ت، حه‌له‌ف، عوبه‌ید

پوختە

یه‌كێكه‌ له‌و قۆناغانه‌ی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به ‌پێگه‌ی شوێنه‌واری، له‌م ڕووه‌وه‌ به ‌پشتبه‌ستن به ‌ده‌رئه‌نجامی پشكنینه‌ شوێنه‌وارییه‌ نوێیه‌كان، كۆمه‌ڵێك شوێنی شوێنه‌واری نوێ دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژوویان بۆ  قۆناغی چاخی به‌ردینی كانزایی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ‌كه‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین شوێنه‌واره‌كان گردی سورێژه‌یه‌. له‌م گرده‌دا توانراوه‌ وێنه‌یه‌كی ڕوونی ژیانی مرۆڤ له ‌ڕووی شێوازی نیشته‌جێبوون و بیناسازی به‌دیار بخرێت، هه‌روه‌ها له‌ ڕێگای لێكۆڵینه‌وه‌ له ‌پاشماوه‌ ڕووه‌كی و ئاژه‌ڵییه‌كانه‌وه‌ كه‌ دوو كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی سه‌رچاوه‌ی خۆراكی مرۆڤ بووه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا، تیشك خراوەتە‌ سه‌ر ژیانی ئابووریی مرۆڤ، پاشان لایه‌نێكی دیكه‌ی ژیانی مرۆڤ كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی لێكۆڵینه‌وه‌ی شوێنه‌وارییه، ئه‌ویش‌ ئامراز و كه‌ره‌سته‌ و پێداویستییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ بووه،‌ به‌تایبه‌تی گڵێنه‌ یارمه‌تیده‌رێكی باش بووه‌ بۆ په‌یبردن به ‌مێژووی نیشته‌جێبوون له ‌شوێنه‌واره‌كه‌ و تایبه‌تمه‌ندیی شارستانیه‌ت‌ له ناوچه‌كه‌دا، به‌و جۆره‌ ته‌واوی داهێنانه‌كانی مرۆڤ له‌م قۆناغه‌دا خزمه‌تێكی باشی كردووه‌ به‌ هه‌نگاونانی مرۆڤ به‌ره‌و شارستانیه‌ت و سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شارنشینی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2022-10-11

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە