مێژوو سه‌رهه‌ڵدان و بنه‌مای بزاڤی ته‌غریب (له‌ ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی كوردی)دا

توێژەران

  • بهزاد فتاح خورشید
  • عوسمان حمد خضر ده شتی

:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.252

:

بزاڤی ته‌غریبی - نامۆیی - یاخیبوون - نۆستۆلۆژیا - تاراوگه

پوختە

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ ژێر ناو نیشانی (مێژووسه‌رهه‌ڵدان و بنه‌مای بزاڤی ته‌غریبی) له‌ ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی كوردیدا، ئاشكرایه‌ بزاڤی ته‌غریبی وه‌كو جوڵانه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی له‌دوای ڕاپه‌رینی به‌هاری ساڵی 1991ز له‌لایه‌ن هه‌رسێ رووناكبیروو نووسه‌رانی نوێخوازی شاری هه‌ولێرو كۆیه‌ به‌ناوه‌كانی (ڕۆسته‌م باجه‌لان، د. كه‌مال معروف، عه‌باس عه‌بدوڵڵا) دامه‌زرا. له‌شاری هه‌ولێر له‌ ڕێكه‌وتی 28/5/2001 له‌ژێر ناو نیشانی (به‌ره‌وبزاڤی ته‌غریبی) به‌یاننامه‌ی خۆیان بڵاوكرده‌وه‌. هه‌رله‌به‌رایی به‌یاننامه‌كه‌یان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ ده‌ڵێن: (ئه‌مبوونه‌ره‌وه‌ له‌ رووناكیدا له‌ دایك ده‌بێ به‌ ئاره‌زووی خۆیه‌وه‌ به‌ره‌و تاریكی هه‌نگاوده‌نێ). ئه‌مانه‌ له‌ گۆشه‌نیگای ئه‌ده‌بیخۆیانه‌وه‌ هه‌وڵیانداوه‌ به‌شداری له‌ ژیانی تاكی كورد بكه‌ن. له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كارێكی ئه‌ده‌بی خۆماڵی به‌ ئه‌نجامبگه‌یه‌نن. باس له‌وگیروگرفتانه‌بكه‌ن له‌دوای ڕاپه‌رین له‌ نێو ژیانی خه‌ڵكی كوردستان خوڵقاوه‌، هه‌روه‌ها شان به‌شان له‌ گه‌ڵیاندا هه‌نگاوبهاوێژن بۆ وه‌ده‌رخستنی رووی ڕاستی ئه‌و واقیعه‌ی تاكی كورد تیایدا گوزه‌ر ده‌كات.

یه‌كێك له‌وخاڵه‌ جه‌وهه‌ریانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن بزاڤی ته‌غریبییه‌وه‌ له‌رووی ئه‌ده‌بییه‌وه ‌گرنگی زۆری پێدراوه‌، هه‌ڵبژاردنی چه‌مك و زاراوه‌ی (نامۆی) یه‌، چونكه‌ ئه‌م چه‌مكه‌ له‌رووی فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بییه‌وه‌ ڕه‌هندێكی فراوانی هه‌یه‌ ده‌توانێت له‌ زۆربه‌ی كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ كاربكات، وه‌كولایه‌نی (سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاینی، ڕۆشنبیری، ئه‌ده‌بی ......)، ئه‌گه‌رسه‌یری به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مڕه‌وته‌ ئه‌ده‌بییه‌ وه‌كو (شیعر، په‌خشان، چیرۆك....) بكه‌ین، ده‌بینین زیاتر گرنگیان به‌لایه‌نی نامۆی داوه‌، به‌تایبه‌ت له‌ شیعره‌كانیان، چونكه‌ شیعرپانتایه‌كی فراوانی هه‌رچوارژماره‌ی گۆڤاره‌كانی ئه‌مبزاڤه‌ی داگرتووه‌. به‌ڵام زیاتر شاعیرانیان توانیوویانه‌ ئه‌وحاله‌ته‌ یان ئه‌ودیارده‌یه‌ ده‌رببرن و له‌ رێگه‌ی شیعره‌كانیانه‌وه‌ ئاماژه‌ی پێبكه‌ن.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-11-17

ژمارە

بەش

Articles