تایبەتمەندییەكانی گەشە وهەژموونی شارنشینی لەپارێزگای هەولێر(1957-2020)
(توێژینەوەیەك لە جوگرافیای شار)
:
https://doi.org/10.56422/ka.1.51.29:
گەشەی دانیشتوان، قەبارەی دانشتوان، گەشەی شارنشینی، هەژموونی شارنشینی، سیستەمی شارنشینیپوختە
گەشەی شارنشینی یهكێكه لە دیارترین دیاردە جوگرافیەكانی جیهان، بەجۆرێك ژمارەیەكی زۆری دانیشتووان بەشێوەیەكی ناهاوسەنگ لە هەندێك ناوەندی شارستانیدا كۆبوونەتەوە، كە لەدەرئەنجامدا كێشەی ناهاوسەنگیی قەبارەیی شارەكانی لێدەكەوێتەوە و پاشانیش هەژموونی شارنشینی بەدوادا دێت. پارێزگای هەولێریش لەماوەی نێوان ساڵانی (1957-2020) گۆڕانێكی گەورەی لە گەشەی شارنشینی بەخۆوە بینیوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی هەبووە بەسەر گشت لایەنەكانی سیستەمی شارنشینیی پارێزگاكە.
ئامانجی توێژینەوەكە بریتییە لە دیاریكردنی ئەو گۆڕانكاریانەی لەماوەی توێژینەوەكەدا بەسەر سیستەمی شارنشینیی پارێزگاكەدا هاتووە لەگەڵدەرخستنی ڕووەكانی هەژموونی شارنشینی لە پارێزگای هەولێر.
پلانی توێژینەوەكەش بریتییە لە سێ تەوەر، یەكەمیان تایبەتە بە بەرەوپێشچوونی گەشەی دانیشتووان و ڕێژەی بەشارستانیبوون لە پارێزگای هەولێر، لە تەوەری دووەمیشدا باس لە تایبەتمەندییەكانی سیستەمی شارنشینی كراوە، هەرچی تەوەری سێیەمیشە، لەمیانەی چەند چێوەرێكەوە خەسڵەتەكانی هەژموونی شارنشینی پێوانە كراوە. لە كۆتاییشدا بە چەند ئەنجامێك گەیشتووین، دیارترینیان بریتییە لە ناهاوسەنگی گەشە و زیادبوونی قەبارەیی دانیشتوانی ناوەندە شارستانییەكان، وە بەدرێژایی ماوەكەش شاری هەولێر هەژموونی خۆی سەپاندووە بەسەر تەواوی شارەكانی دیكەی پارێزگاكە