The Application of Pragmatic Inference in Teaching Reading Comprehension to Kurdish EFL Students: An Experimental Study
:
https://doi.org/10.56422/ka.2.60.295پوختە
تێگەیشتن لە خوێندنەوە بە یەکێک لە کارامەییە سەرەکیەکانی فێربوونی زمانی بیانی دادەنرێت، وە یەکێکە لە هۆکارە بنەڕەتیەکانی بەدەستهێنانی زانیاری لە لایەن فێرخوازانی زمانەوە. توانای تێگەیشتن لە هەر دەقێکی نوسراو پێویستی بە راڤەکردنی دەقەکانە لە رێگەی دروستکرنی پەیوەندیەکی وورد لە نێوان واتای ڕستەیی ووشە و ڕستەکان لەگەڵ دەرئەنجامە پراگماتیکیەکانیان؛ کە وادەکات فێرخوازان واتای مەبەستداری دەقەکان هەڵبهێنجن.
ئەم توێژینەوەیە "تیۆری پەیوەندیداری" کردووە بە بنەمای تیۆری ولێکۆڵینەوە دەکات لە جێبەجێکردنی هەڵهێنجانی پراگماتیکی لە وتنەوەی تێگەیشتن لە خوێندنەوە لە لایەن فێرخوازانی زمانی بیانی (ئینگلیزی) لە زانکۆدا.
ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات وەڵامی ئەوە بداتەوە کە ا) ئایا هەلهێنجانە پراگماتیکیەکانی وانە وتنەوەی خوێندنەوە کاریگەرترن لە میتۆدە کۆنەکان؛ ب) ئایا وتنەوەی هەڵهێنجاندنە پراگماتیکیەکان توانای خوێندنەوەی خوێندکارەکان بەرزدەکەنەوە؛ ج) هەڵوێستی خوێندکاران دەربارەی ئەم میتۆدە نوێیەی وتنەوەی وانەی خوێندنەوە چیە؟
توێژینەوەکە دیزاینێکی نیمچە تاقیکاری چەندایەتی بەکاردەهێنێت کە تێیدا تاقیکردنەوەی سەرەتا، تاقیکردنەوەی دوای چارەسەری و تاقیکردنەوەی لهاتووی خوێندنەوە. بەشداربوانی توێژینەوەکە بریتی بوون لە (٥٦) فێرخوازانی زمانی بیانی (ئینگلیزی) قۆناغی دووەم پسپۆڕی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی سلێمانی. خوێندکارەکان خوێندکاری دوو پۆل بوون: پۆلی چارەسەری و پۆلی کۆنتڕۆڵ. وانەکان لە دوو پۆلەکەدا بە میتۆدی جیاوازی فێرکردنی خوێندنەوە لە ماوەی ٦ هەفتەدا لە فێرکردنی تاقیکاریدا وترایەوە.
لەبەر رۆشنایی دۆزینەوە سەرەکیەکانی ئەم توێژینەوەیە دەتوانرێت بوترێت کە جیاوازی گەورە هەیە لە نێوان دوو گرووپەکەدا;
تواناکانی گروپی چارەسەر زۆر زیاتر بوون لە تواناکانی گروپی کۆنترۆل لەگەڵ بەرەوپێشچونێکی هەستپێکراو لە تواناکانی خوێندنەوەیاندا.
ئەم توێژینەوەیە گرنگیەکی زۆری دەبێت بۆ مامۆستایان ودانەرانی بەرنامەی خوێندن لەبەرئەوەی سەرنجیان ڕادەکێشێت بۆ ئەم لایەنە پشتگوێ خراوە.
وشە کلیلەکان: دەرئەنجامدانی پراگماتیکیی، تێگەیشتن لە خوێندنەوە، تیۆری پەیوەندیدارێتی، خوێندکارانی زمانی ئینگلیزی وەک زمانێکی بیانی