الاتساق التبعي للخطاب القرآني في السور القصار
:
https://doi.org/10.56422/ka.1.51.30:
بەستنەوەی پەیوەندی، گوتار، دڵنیا کردنەوە، گەڕانەوە بۆ پێشەوە، لەبری و لە جیاتی، پاشکۆی پەیوەندیپوختە
ئەو باسە توێژینەوەیەکى زمانەوانییە، باس لە هەندێ پاشکۆی پەیوەندى دەکات کە دەبنە هۆو ئامرازى توندو تۆڵى و پاڵپشتى کردن لە نێوان پێکهاتەى نێوان وشەسازى و ڕستەسازى و واتاسازی، وەکو : ( دڵنیاکردنەوە، گەڕانەوە بۆ پێشەوە، لەبرى و لەجیاتى) و کۆمەڵێک دەستەواژەى تر کە هەموویان دەرخستەى ئەو ئیعجازو ڕەوانبێژییە بێ هاوتایەى قورئانى پیرۆز دەردەخەن لە ڕووى دەنگ سازى و وشەسازى و ڕستەسازى و واتاسازیدا. وە لەبەرئەوەى ئەو بابەتە زۆر فراوان و هەمەلایەنە، باسەکە تەنها چەند لایەنێکى کەمى ئەو دەستەواژەو واتایانەى لە سووڕەتە کورتەکانى قورئانی پیرۆزدا هەڵبژارد، کە خۆى لە داڕشتنێکى ڕێکوپێک گونجاو لە وشە و واتادا دەبینێ.
وە باسەکە بەکورتى باسی گرینگترین ئەنجامەکانى دەکات لەوانە:
1- دەقی قورئانی پیرۆز لەو سووڕەتانەدا لەسەر بنەماى واتاسازییەکى توندوتۆڵ بینا کراوە لە ئاڕاستەکانى گوتاردا.
2- پەیوەندیى نێوان وشە و واتاکان زۆر گونجاو و بەهێزە، بەشێوازێک هەموویان دەبنە تەواوکەرو پشتیوانى یەکترو بەهیچ شێوەیەک لێک ناترازێن.
3- لە ڕووى داڕشتنەوە بە بەڵگە و پەیوەندیی هەرە بەهێز داڕێژراوە لە هەموو ئاستەکانى دەنگسازى و وشەسازى و واتاسازیدا وێنەى ئەو داڕشتنە نابێت کە خۆى لە ئیعجازى قورئاندا دەبینێتەوە لە هەموو ئاستەکاندا.