INVESTIGATING KURDISH EFL UNIVERSITY STUDENTS’ AWARENESS AND PRODUCTION IN USING ENGLISH GENERIC REFERENCE IN WRITING

توێژەران

  • Kashma Sardar Ali MA student/ University of Sulaimani
  • Hoshang Farooq University of Sulaimani

:

https://doi.org/10.56422/ka..55.363

:

ئاماژەی گشتی، ئاماژەی تایبەت، شێوازی گشتی، واتای گشتی

پوختە

ئەم توێژینەوەیە تەرخان کراوە بۆلێکۆڵینەوە لە ئاگایی و هۆشیاری وە بەکارهێنانی ئاماژە گشتییەکان لەلایەن ئەو خوێندکارە کوردزمانانەی زمانی ئینگلیزیی وەک زمانی بێگانە، ئامانج لەم تۆژینەوەیە: ا) هەوڵدەدات بزانێت ئایا خوێندکارە کوردەکانی زمانی ئینگلیزی ئاشنان بەم دیاردەیەی زمانی ئینگلیزی و جۆرەکانی، (ب) ئایا خوێندکارە کوردەکانی زمانی ئینگلیزی دەتوانن ئاماژەی گشتی و ئاماژەی تایبەت لە نووسیندا جیا بکەنەوە، (ت) ئایا خوێندکارەکان دەتوانن تێبگەن لە واتای ئاماژەی گشتی زمانی ئینگلیزی لە نووسیندا بە شێوازێکی دروست، (ث) لە کۆتاییدا دەیەوێت هەڵەکان بدۆزێتەوە لە نا دروست بەکارهێنانی ئاماژەی گشتی لە نووسیندا و بیانگەڕێنێتەوە بۆ سەرچاوەکانیان کە دەشێت زیاتر لە سەرچاوەیەک هۆکار بێت.

توێژینەوەکە گریمانەی ئەوە دەکات کە، (ا) خوێندکارە کوردەکانی زمانی ئینگلیزی ڕەنگە ئاشنا نەبن بەم دیاردەیەی زمانی ئینگلیزی و بە شێوازێکی نادروست بەکاریبهێنن لە نووسیندا. توێژینەوەکە پشت دەبەستێت بە لێکۆڵینەوەی چەندێتی (تاقیکردنەوە) ، تاقیکردنەوەیەکی پێنج پرسیاری کە لە بیست و سێ بڕگە پێکهاتووە و ئەوەش ئەنجام درا لەسەر هەشتا خوێندکاری کوردی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێجەکانی زمانی ئینگلیزی و پەروەردەی بنەڕەت لە سێ زانکۆی جیاواز لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١- ٢٠٢٢. دەرئەنجامەکان ئەوە دەردەخەن بە نزیکەیی نیوەی خوێندکارە کوردەکانی زمانی ئینگلیزی وەک زمانی بێگانە ئاشنا نین بەم دیاردەیەی زمانی ئینگلیزی و شکستیان هێنا لە تێگەیشتن و بەکارهێنانی ئاماژەی گشتی لە نووسیندا بە شێوەیەکی دروست. دەشێت هۆکارەکان بگەڕێنەوە بۆ ئەمانە: کاریگەری نەرێنی زمانی دایک لەسەر زمانی مەبەست، کەمتەرخەمی خوێندکارەکانی زمانی ئینگلیزی بۆ فێربوون و گەڕان بۆ بابەتەکانی زمانی ئینگلیزی، پشتگوێخستنی ئەم بابەتە زمانەوانییە لە فێرکاری نووسینی ئینگلیزیدا لە ناوەندەکانی خوێندن.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2023-06-26