کارەکتەر لە حیکایەتی فۆلکلۆری کوردیدا
زمانی کوردی
:
https://doi.org/10.56422/ka.2.60.365پوختە
ئەم توێژینەوەیە، لە ژێر ناونیشانی" کارەکتەر لە حیکایەتی فۆلکلۆری کوردیدا، توێژەر لەژێر ئەم ناونیشانە، هەوڵیداوە گرنگیی حیکایەتی فۆلکلۆری کوردی بخاتەڕوو, لەڕێگەی ئەو کارەکتەرە گرنگانەی، کە حیکایەتخوان توانیویەتی بەشێوازێکی لێهاتوويی و شارەزاییەکی تەواوەوە، ئەو ئەرکەی لەسەریەتی ئەنجامیان بدات، هەروەها بتوانێت بەجۆرێک هەڵسوکەوت لەگەڵ ڕووداوەکاندا بکات، سەرکەوتووانە لەگەڵیان گەشەبکات و پەرەبسەنێت، بەجۆرێک ئەوەی حیکایەتخوان دەیەوێت کۆتاییەکەی بە جۆرێک بێت، سەرنجڕاکێش و دڵخۆشکەر بێت، چونکە لەنێو ڕووداوەکاندا زۆربەی کات ململانێیەکان لە نێوان دوو بەرهدا دەبێت، یاخود دوو هێزدا، ئەوانیش هێزی چاکە و هێزی خراپە، هێزی خراپە بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە، کێشە و گرفت بۆ کارەکتەری سەرەکی نێو حیکایەتەكه بخوڵقێنێت، بەڵام حیکایەتخوان بەجۆرێک ڕووداوەکان پەرەپێدەدات، لە ڕێگەی کارەکتەری دیكهوه، کە هەندێکجار ڕۆڵی کارەکتەری سەرەکی دەبینن دەبنە یارمەتیدەرێکی باش بۆ کارەکتەری سەرەکی، ئەویش بە پێدانی بیرۆکەی جیاواز، کە ئەمەش کۆتاییەکەی دەگاتە ئەوەی کارەکتەر لەو ئەرکانەیدا سەرکەوتوبێت، کە لە ڕووداوەکاندا تووشی دەبێت، نابێت ئەوەشمان لە بیربچێت، زۆرێک لە حیکایەتی فۆلکلۆری هەیە، گێڕانەوەکەی لە ڕێگەی گیاندارانەوەیه، یاخود مرۆڤەوەیه، ئامانجێکی هەیە، ئەویش پەروەردەکردن و ئامۆژگاریکردن و پەندوەرگرتنە لە کایەکانی ژیاندا، دەتوانین بڵێین، حیکایەت ڕۆڵی ئەرێنی لەنێو کۆمەڵگای کوردیدا دەبینێت.