میتاگێڕانەوەى ناوونیشان لە ڕۆمانى (کاولاش) و (سۆناتاى ڕۆح)دا

توێژەران

  • روناک صلاح على زانکۆى سەلاحەدین/ کۆلێژى زمان
  • (پ.ی.د. نجم خالد نجم الدين (ئەڵوەنى

:

https://doi.org/10.56422/ka.2.60.380

پوختە

پوختە:

     میتاگێڕانەوە یەکێکە لە پێکهاتە و تایبەتمەندییەکانى چیرۆک و ڕۆمانى پۆستمۆدێرنیزم. میتاگێڕانەوە لە ناو ڕۆماندا بە چەند شێواز و چەند فۆرمێک دەردەکەوێت و دەکرێت لە هەموو ئاستەکانى دەقدا وەک: ( ئاستى پێش دەق، ئاستى دەق، ئاستى دواى دەق) ڕەنگبداتەوە.  لەم توێژینەوەیەدا باسى (ناوونیشان) وەک یەکێک لە بەشە پێکهێنەرەکانى ئاستى (پێش دەق) دەکەین. ناوونیشان ناسنامەى هەر دەقێکە و وەک دەروازەیەکیش بۆ هەر دەقێک دادەنرێت، بۆیە پێویستە بە شێوەیەکى هونەرى هەڵبژێردرێت و نووسەر بەگشتى و ڕۆماننووس بەتایبەتى، بە وردى و ئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بەشەى دەقدا بکات. (عەبدوڵڵا سەڕاج)ى ڕۆماننووس یەکێکە لەو ڕۆماننووسانەى کە لە ڕۆمانەکانیدا میتاگێڕانەوە ڕەنگیداتەوە، ئێمە لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدەدەین میتاگێڕانەوە بوونى ناوونیشانى لە ڕۆمانى (کاولاش) و (سۆناتاى ڕۆح)ى ڕۆماننووس بخەینەڕوو و ئاماژە بەوە بکەین کە چۆن میتاگێڕانەوە  لە ناوونیشانى ئەو دوو ڕۆمانەدا ڕەنگیداوەتەوە.

 

وشە سەرەکییەکان: میتاگێڕانەوە، پۆستمۆدێرنیزم، ناوونیشان، ڕۆمانى کاولاش، ڕۆمانى سۆناتاى ڕۆح.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-11-17

ژمارە

بەش

Articles