تاریک و ڕوونی ژیانی زانستی و پەروەردەیی نالی لە ئەستەنبوڵدا
:
https://doi.org/10.56422/ka.2.60.386پوختە
پوختە
تا ئێستا لەنێو ڕەخنەی ئەدەبیی كوردیدا، زۆر بە كەمیی لە ڕێی بەڵگەنامەكانەوە سەرەداوی ژیانی شاعیرانی كورد ئاشكرا كراوە. نالی (؟-23/11/1877ز) یەكێك لە شاعیرە پێشەنگەكانی شیعری كوردیی ناوەندە، كە زیاتر لە سی ساڵی كۆتایی ژیانی لە دووری وڵاتەكەی بەسەر بردووە. لەنێویشیدا بەشێك لە ژیانی لە ئەستەنبوڵ بووە. لە ماوەی ڕابردوودا توێژینەوەكان تەنیا بە ئاماژە باسیان لەوە كردووە كە ناوبراو چۆتە ئەستەنبوڵ و لەوێ مردووە، بەڵام وردەكارییەكانی ژیانی لەو شارەدا نەخراوەتە ڕوو. ئەم توێژینەوەیە بەناوی (تاریک و ڕوونی ژیانی زانستی و پەروەردەیی نالی لە ئەستەنبوڵدا) هەوڵیداوە بەوردیی دەستنیشانی كاتی سەفەری یەكەمی نالی بۆ ئەستەنبوڵ، ماوەی مانەوەی، پەیوەندیی لەگەڵ كاربەدەستانی دەوڵەتی عوسمانی، چالاكییە زانستی و پەروەردەییەكانی و پەیوەندیی بە شاعیر و كەسایەتییەكانی كورد لەو شارەدا بكات. لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگدانەوەی كەسایەتیی نالی لەنێو ڕۆژنامەگەریی عوسمانی و لە دیدی كەسایەتییە كوردەكانی سەردەمی عوسمانی بەوردیی باس دەكات.
وشەی كلیلی: نالی، كاربەدەستانی عوسمانی، كەسایەتییەكوردەكان لە ئەستەنبوڵ، ئەستەنبوڵ