ده‌قئاوێزانی کلتووری له شیعری هاوچه‌رخی کوردی‌دا به نموونه‌ی (عه‌بدوڵڵا په‌شێو، شێرکۆ بێکه‌س، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)
:
https://doi.org/10.56422/ka..50.41پوختە
ئه‌ده‌ب دیارده‌یه‌كه له ژێر كاریگهريدایه، دهقئاوێزانیش له ڕێگه‌ى كاریگه‌ريى نووسه‌ران له‌سه‌ر یه‌كترى جا به ئه‌ده‌بى پێش خۆیان بێت یا سه‌رده‌م و كاریگه‌رى مێژوو و كلتوور و ئه‌ده‌بیاتى بێگانه و.... له ده‌قه‌كانیان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت، نووسه‌ر وێناى هه‌سته ناوهكیيهكانى ده‌كات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى پێده‌دات له ده‌ره‌وه به شێوه‌یه‌كى هونه‌ريى به‌رز. ده‌قئاوێزانى ئه‌ده‌بى گه‌ڕانه به‌دواى په‌یوه‌نديى نێوان ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و كاریگه‌رى و كارلێككردنهى له نێوانیاندا هه‌یه. ده‌قئاوێزان له سه‌ره‌تادا له ئه‌وروپا سه‌ری هه‌ڵداوه دواتریش له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بیدا و دواتریش له ئه‌ده‌بى كوردیدا، هه‌رچه‌نده ئه‌م زاراوه‌یه له ئه‌ده‌بى كوردیدا چه‌مكێكى نوێیه و ده‌توانین بڵێین تا پێش ڕاپه‌ڕین زۆر به‌كه‌مى شت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌بینرێت، دیاره ده‌ق به‌بێ ده‌قئاوێزان نابێت له ڕووى وه‌رگرتن و داهێنان و تواناى نووسه‌ره‌وه، له‌مه‌وه بایه‌خى نووسه‌رت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. لێره‌دا دیارده‌كانى ده‌قئاوێزان و ده‌قئاوێزانی کلتووری له شیعردا و له چه‌ند شیعرێكى شاعیرانی هاوچه‌رخ (عه‌بدوڵڵا په‌شێو و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و شێرکۆ بێکه‌س) به‌نموونه ڕاسته‌وخۆ ئه‌و بواره‌ى له‌به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ماندا ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى شیعره‌كانى ئه‌و شاعیرانه به‌پێى ده‌قئاوێزان. سنوورى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شمان تایبه‌ته به چه‌مكى ده‌قئاوێزانی کلتووری لای (عه‌بدوڵڵاپه‌شێو و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و شێرکۆ بێکه‌س ) چه‌ند نموونه‌یه‌کی شیعریمان وه‌رگرتووه. له نووسینى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا په‌یڕه‌وى ڕێبازى مێژوویى، وه‌سفى شیکاری پراكتیكى كراوه. بنیادى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شمان به‌م جۆره داڕشتووه، جگه له‌م پێشه‌كییه له دوو به‌شى سه‌ره‌كى و ئه‌نجام و لیستى سه‌رچاوه‌كان پێكهاتووه. له به‌شى یه‌كه‌مدا باس له چه‌مك و زاراوه و كورته‌یه‌ك له مێژووى ده‌قئاوێزان و جۆره‌كانى ده‌قئاوێزان خودى - ناوه‌كى - ده‌ره‌كى و جیاوازيى نێوان ده‌قئاوێزان و دزيى ئه‌ده‌بى كراوه. له به‌شى دووه‌میشدا باس له ده‌قئاوێزانى کلتووری شیعرى عه‌بدوڵڵا په‌شێو و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و شێرکۆ بێکه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه و کلتوور و داستان و په‌ندی پێشینان و حيکایهتی فۆلکلۆری و گۆرانی فۆلکلۆرى كراوه.