ڕەوشی ئازادیی باوەڕ لە کۆمەڵگای کوردیدا توێژینەوەیەکی مەیدانییە لە پارێزگای هەولێر

توێژەران

  • ئەسرین زرار قادر بەشی كۆمەڵناسی - كۆلێژی ئاداب - زانكۆی سەڵاحەددین - هەولێر

:

https://doi.org/10.56422/ka..50.44

:

ئایین، ئازادی، ئازادیی باوەڕ، یاسا، عەقڵانییەت

پوختە

مێژووی پڕ لە ململانێی باوەڕ و ئایینەکان و پەسندنەکردنی جیاوازییەکان، هەروەها هەوڵی خۆسەپاندنی ئایینی زۆرینە، بوونە هۆکاری دروستبوونی چەمکی ئازادیی باوەڕ. لە بازنەی تێگەیشتنی ئەم چەمکەدا، هەموو باوەڕە جیاوازەکان مافی یەکسانيیان لە پیادەکردنی ئازادانەی سرووت و پیرۆزییەکانیان هەیە. گرنگیی خستنەڕووی ئەم پرسە لەوەدایە بتوانرێت دانپێدانانی یاسایی بەئازادیی باوەڕ و ئایین لە کۆمەڵگای کوردیدا، بکرێتە عەقڵییەتی بیرکردنەوە و ئاکاری کۆمەڵایەتیی هەموو باوەڕە جیاوازەکان. ئەم توێژینەوەیە بەئامانجی ڕوونکردنەوەی ڕەوشی ئازادیی باوەڕ ئەنجامدراوە بەلەبەرچاوگرتنی دەستەبەرە دەستووری و یاسایيیەکان لە عێڕاق و هەرێمی کوردستاندا. بۆ شیکردنەوەی ئەم چەمکە پشت بەخوێندنەوەی پاڕادایمە هزرییەکانی (برتراند ڕاسڵ) سەبارەت بە: ئازادی، ئایین و عەقڵانییەت بەستراوە. لە سەرەکیترین ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە: زۆربەی ئایینەکان بەشێوەی ئاشکرا و لە شوێنی تایبەت پیادەی سرووت و ڕێوڕەسمەکانی باوەڕەکەیان دەکەن. پرسی گۆڕینی ئایین بەیاسا ڕێگاپێنەدراوە. هەموو ئایین و باوەڕەکان بەپێی یاسای باری کەسێتی عێڕاقی گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدەدەن، لە کاتێکدا ماددەکانی ئەم یاسایە لەسەر بنەمای حوکمەکانی ئایینی ئیسلام دانراون، هەروەها هاوسەرگیريی نێوان ئایینە جیاوازەکان ڕێگری ئایینی هەیە. دەرفەتێک بۆ ئازادیی باوەڕ هەیە، بەڵام بەپێی پێویست نییە، دانپێدانانی یاسایی بەم پرسە نەبۆتە هۆکاری دانپێدانانی کۆمەڵایەتی. بێ باوەڕان لە ڕووی یاسایی و کۆمەڵایەتییەوە مافیان پارێزراو نییە. ناهۆشیاری بەچەمکی ئازادیی باوەڕ و پەسندنەکردنی جیاوازییەکان، هەروەها ناسەقامگیریی بارودۆخی سیاسی و کەمتەرخەمیی پڕۆگرامی پەروەردەیی و دانان و جێبەجێکردنی یاساکان لە ڕێگرییە سەرەکییەکانی ئازادیی باوەڕن.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2022-09-11