سیما ئەفسانەییەکان لە ڕۆمانی 'کەنداڵی نەزر'ی بەناز عەلیدا

توێژەران

  • سومەييە نەجيب خەليل بەشی كیمیا و پترۆكیمیا، كۆلێژی ئەندازیاری، زانكۆی سەڵاحەددین - هەولێر
  • جەلال ئەنوەر سەعيد بەشی زمانی كوردی، كۆلێژى پەروەردە – مەخموور ، زانكۆی سەڵاحەددین- هەولێر

:

https://doi.org/10.56422/ka..56.444

:

کەنداڵی نەزر، ڕەخنەی ئەفسانەيى، کەونە چەشن، خانمە ئێزدەکان، کات و شوێنی ئەفسانەیی

پوختە

گرنگترین خاڵی پەیوەنديی نێوان ڕۆمان و ئەفسانە 'کۆ نەست'ی مرۆڤە. دواتریش 'کەونە چەشنەکان' کە بنەمای سەرەکی ئەفسانەكانن. بوونی ئەم نزیکییەی نێوان ئەم دوو جۆرە ئەدەبییە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی ڕەخنەیەکی نوێ بەناوی 'ڕەخنەی ئەفسانەيى'. ئەم جۆرە ڕەخنەیە بایەخ بە چۆنیيەتی دەرکەوتنی ئەفسانە و کەونە چەشنەکان دەدات لە دەقی ئەدەبیدا. لە ڕۆمانی 'کەنداڵی نەزر'دا نیشانە و کەونە چەشنی ئەفسانەيى بە شێوەی دیار و شاراوە بەدی دەکرێت، کە بەخوێندنەوە و لێکدانەوەیان دەکرێت خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ دەقی ڕۆمانەکە بکرێت. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە دیارکردنی تایبەتمەنديی ئەفسانەيى و کەونە چەشنی ئەم ڕۆمانەیە لەسەر بنەمای ڕەخنەی ئەفسانەيى. خوێندنەوەی ڕۆمانی 'کەنداڵی نەزر' بەم شێوازە، وێڕای ئاشکراکردنی جیهانی ئەفسانەیی، ئەوە دەردەخات کە یەک لە بنەما گرنگەکانی ئەم ڕۆمانە، ڕۆچوون و هەرەسهێنانی ئێزدە ئافرەتە. ئەم خانمە ئێزدانە لە دونیای مۆدێرندا ڕووبەڕووی وێنەی پێچەوانەی جیهانەکەی پێشوویان دەبنەوە و پلە بە پلە دەگۆڕێن و تایبەتمەنديی ئێزدانی لەدەست دەدەن. ئاریا بەهۆی ئەو گومانەی کە لەگەڵ لەدایکبوونی ئەهریمەن بەدیاری پێی بەخشی. بەرامبەر وێنەی زەینی کە مرۆڤە دەوەستێ و لەئەنجامدا  هێز و دەسەڵاتی ئێزدی لەدەست دەدات و دەبێتە کچێکی بێ نرخ و لەلایەن پیاوەوە توندوتیژی بەرامبەر دەکرێت و تەنانەت هەوڵی دەستدرێژی و کوشتنیشی دەدرێت .

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2023-09-24