ئه‌فسانه له نێو ئایینه كوردییه‌كاندا (یارسان، ئیزیدی، به‌گداشی)
:
https://doi.org/10.56422/ka..50.45:
ئەفسانە، یارسان، ئیزیدی، بهگداشیپوختە
سه‌ره‌تای دیاریكردنی ئه‌فسانه ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ده‌زانین قۆناغه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی به ئێستاشه‌وه ئه‌فسانه له هۆشیاری و خه‌یاڵی مرۆڤه‌كان دوور نه‌كه‌وتۆته‌وه، ده‌ركه‌وتنی بیروباوه‌ڕی ئاینییه‌كان له كۆندا له ئه‌نجامی بێده‌سه‌ڵاتیی مرۆڤدا بووه به‌رامبه‌ر به سروشت. ئه‌فسانه بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌قڵانی زۆر پێویسته له نێو ئایینه‌كان یان گرووپه ئاینییه‌كان بۆ به‌جێگه‌یاندنی وه‌زیفه‌كان و یان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره ئه‌تنۆلۆژیانه (بوونگه‌رایانه). ئه‌فسانه پێویستی به بیركردنه‌وه‌ی قوڵ نییه یان تیۆریه‌كی زانستی پێویست نییە.
چیرۆكی هه‌ریه‌ك له‌م ئایینانه بخوێنیته‌وه به‌ردی بناغه‌ی ئاینه‌كه چیرۆكێكی ئه‌فسانه‌ییه، كاتێك لێكۆلینه‌وه له مێژوو و كاراكته‌ریان ده‌كه‌ین (ئیزیدی و كاكه‌یی و به‌گداشی) له بنەڕه‌تدا ئایینێكی ناسامین، سه‌رخانێكی ئارییان هه‌یه، خاوه‌نی رێسایه‌كی تایبه‌ت به ناوچه‌ی زاگرۆسن، هه‌ریه‌كه‌یان كاریان كردۆته سه‌ر یه‌كتری و لایه‌نی لێكچوویان هه‌یه له لایه‌نی كه‌لتووری و بیر‌و باوەڕكان و ئه‌فسانه‌كانیان، بەڵام كۆچبه‌ری به درێژایی مێژوو بۆته هۆی كه‌مێ جیاوازی له بیر‌و راكانیان هه‌بێت. بەڵام بنچینه‌یان یه‌كتاپه‌رستییه. ئه‌فسانه چیرۆكێكی مێژوویییه به‌ڵام نه‌ك چیرۆكێكی ئاسایی بەڵكو مێژوویه‌كی پیرۆزی هه‌یه و گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ دروستكردنی كوولتورێكی تایبه‌ت بۆ هه‌موو جیله‌كان . بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌فسانه‌ی ئایینی(كۆمه‌ڵێك داهێنانه هزری مرۆڤ دروستی ده‌كات و گه‌شه‌ی پێده‌دات، ده‌گۆڕدرێت بۆ كۆمه‌ڵێك ده‌ستوور كه كۆمه‌ڵگای ئاراسته ده‌كات)
پیرۆزگه‌ری به‌سه‌ر زاتتدا سیفه‌تێكی ناسروشتی ئه‌م ئایینانه‌یه كه هێزێكی ناسروشتی ده‌درێته پاڵ ئه‌م زاتانه پێگه‌یه‌كی پیرۆزی پێده‌درێت. جگه له‌وه تا ئیمڕۆش هه‌ندێ له‌و ئه‌فسانانه وه‌كو پیرۆزی (خاك و ئاو و هه‌وا) له ئایینه‌كانیان به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت و پیرۆزیی ئه‌م توخمانه له نێو زۆربه‌ی گه‌لانی ئاری نه‌ژاد نه‌ریتێكی باوه. ئیزیدییه‌كان باوەڕیان وایه كه شێخ ئادی له‌و كاته ژیاوه كه سوڵتان سه‌هاك ژیاوه واتا له ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌ده‌ی دوانزه و سیانزه ئه‌و كاته‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌كتاشی تێیدا ژیاوه و تایفه‌كه‌ی تێدا دامه‌زراندووه .
گرنگیی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌وه‌دایه شێوازی شیكردنه‌وه‌ی مێژوویی و زمانه‌وانیی نوێ بۆ ده‌ق و سیمبوله‌كانی ئه‌م ئایینانه ده‌كه‌ین، نیشاندانیان و خستنه‌ڕووی ناوه‌رۆكی ئه‌فسانه‌كانیان كه زۆر له‌گەڵ بیر و باوەڕی ئێستا جیاوازن.