مۆسیقا وەک هونەرێک لە بەیتەکانی (عەلی بەردەشانی)دا

توێژەران

  • فەرمان موحسین عەبدوڵڵا بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی زمان، زانکۆی سەڵاحەددین - هه‌ولێر
  • مەولود ئیبراهیم حەسەن بەشی زمانی كوردی، كۆلێژی زمان، زانكۆی سەڵاحەددین - هەولێر

:

https://doi.org/10.56422/ka..57.479

:

مۆسیقا، بەیت، شیعر، کێش، سەرو

پوختە

ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی " مۆسیقا وەک هونەرێکی شیعری لە بەیتەکانی (عەلی بەردەشانی)دا، هەوڵێکە بۆ دەرخستن و نیشاندانی مۆسیقای شیعر لە بەیتدا بەگشتی و لە بەیتەکانی عەلی بەردەشانیدا بەتایبەتی. ئەم توێژینەوەیە لە سێ بەش پێکهاتووە. بەشی یەکەم: بە ناونیشانی مۆسیقا بەشێوەیەکی گشتی. پێکهاتووە لە سێ تەوەر (مۆسیقا و پەیوەندییەکانی، کێش و سەروا، مۆسیقای ناوەوەی شیعر.)، بەشی دووەم: بەیت. پێکهاتووە لە سێ تەوەر: (بنچینە و گرینگی بەیت، هەندێ لەو هەوڵانەی بۆ کۆکردنەوەی بەیتی کوردی دراون، بەیتخوێن و دیوەخان). بەشی سێیەم: مۆسیقا وەک هونەرێکی شیعریی لە بەیتەکانی (عەلی بەردەشانی)دا. دابەشکراوە بەسەر دوو تەوەرە (مۆسیقای دەرەوە، مۆسیقای ناوەوە)، لە کۆتایی توێژینەوەکەدا جگە لە لیستی سەرچاوەکان، ئەنجام و پوختە بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی نووسراوە.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2023-12-26