مۆسیقا وەک هونەرێک لە بەیتەکانی (عەلی بەردەشانی)دا
:
https://doi.org/10.56422/ka..57.479:
مۆسیقا، بەیت، شیعر، کێش، سەروپوختە
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی " مۆسیقا وەک هونەرێکی شیعری لە بەیتەکانی (عەلی بەردەشانی)دا، هەوڵێکە بۆ دەرخستن و نیشاندانی مۆسیقای شیعر لە بەیتدا بەگشتی و لە بەیتەکانی عەلی بەردەشانیدا بەتایبەتی. ئەم توێژینەوەیە لە سێ بەش پێکهاتووە. بەشی یەکەم: بە ناونیشانی مۆسیقا بەشێوەیەکی گشتی. پێکهاتووە لە سێ تەوەر (مۆسیقا و پەیوەندییەکانی، کێش و سەروا، مۆسیقای ناوەوەی شیعر.)، بەشی دووەم: بەیت. پێکهاتووە لە سێ تەوەر: (بنچینە و گرینگی بەیت، هەندێ لەو هەوڵانەی بۆ کۆکردنەوەی بەیتی کوردی دراون، بەیتخوێن و دیوەخان). بەشی سێیەم: مۆسیقا وەک هونەرێکی شیعریی لە بەیتەکانی (عەلی بەردەشانی)دا. دابەشکراوە بەسەر دوو تەوەرە (مۆسیقای دەرەوە، مۆسیقای ناوەوە)، لە کۆتایی توێژینەوەکەدا جگە لە لیستی سەرچاوەکان، ئەنجام و پوختە بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی نووسراوە.
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
2023-12-26
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
فەرمان موحسین عەبدوڵڵا, & مەولود ئیبراهیم حەسەن. (2023). مۆسیقا وەک هونەرێک لە بەیتەکانی (عەلی بەردەشانی)دا. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, (57), 293–334. https://doi.org/10.56422/ka.57.479
ژمارە
بەش
Articles