تایبەتمەندییەکانى دانیشتوان و کاریگەرى لەسەر پەرەپێدانى مرۆیی لە هەرێمى کوردستانى عیراق
:
https://doi.org/10.56422/ka.3.61.582:
پەرەپێدانی مرۆیی - - گەشەی دانیشتوان - - دابه‌شبوونی جوگرافی - - پێكهاتەی دانیشتوانپوختە
پرسی دانیشتوان و پەرەپێدان یەکێکە لە پرسە گرنگ و زيندووەكان لە ئێستادا، کە ئەمەش شایەنی سەرنج وەستانە لەسەری بەبەردەوامی، ئەمە وێڕای سەرهەڵدانی کێشەی گەورە و ئاڵۆز و تێگەیشتن لەپەیوەندی نێوانیان، بۆیە توێژینەوە لەسەر دانیشتوان و پەرەپێدان گەیشتنە بە ئەو پەیوەندی و تێكەلاوییەی لەنێوان دیاردەکانی دانیشتوان و پەرەپێداندا هەیە. ئەمەش لەڕێگەی دیاریكردن و شیكردنەوەی كاریگەری ئەو گۆڕانكارییەكانی دانیشتوان لەسەر پرۆسەی پەرەپێدانی ئابووری، کۆمەڵایەتی، کولتووری و سیاسی، هەیەتی، بۆیە گۆرانی گه‌وره به سه‌ر قه‌باره‌ى دانيشتوانی هەرێم دا هاتووه كەئەمەش دەرئەنجامی زیادبوونی سروشتی و كۆچكردنەوە بووە، ئەمەش كە لەدواجار كاريگه‌رى نه‌رێنى له سه‌ر پهرهپيدانى مرۆيى بەجێهێشتووە, چونكه ئه‌م گه‌شه خێرايهی دانیشتوان بۆته له‌مپه‌ر له به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنى پرۆژه‌كانى په‌رەپێدانى كۆمه‌لايه‌تى و ئابوورى و فه‌راهه‌م نه‌كردنى ئاستى داواكارييه‌كانى خه‌ڵك له خزمه‌تگوزارييه جۆراو جۆره‌كاندا, بەجۆرێك ڕێژەی شارنشین لەبەرزبوونەوەی بەردەوام دایە بەتایبەتی لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر.
گرنگی ئەو بابەتە لەوە دایە كەپەیوەندى راستەوخۆى بەژیانى دانیشتوانەوە هەیە چونکە بەئامانج و ميكانزمى سەرەکى پەرەپێدان دادەنرێن، هەروەها ئامانجی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە دیاریكردنی كاریگەری تایبەتمەندییەكانی دانیشتوانە لەسەر پەرەپێدانی مرۆیی یە لەهەرێمی كوردستان، یه‌كێك له دیارترین ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی توێژینه‌وه‌كه پێی گه‌یشتووه ڕێژەی شارنشین لەبەرامبەر گوندنشینان بەردەوام لەبەرزبوونەوە دایە بەجۆرێك لەسەرئاستی هەرێم (%78) بووە لەبەرامبەردا ڕێژەی گوندنشینان (%22) بووە، هەروەها لەئەنجامەكانی تری توێژینەوە گروپی تەمەنی نێوان 15 – 60 گەورەترین گروپ بووە ڕێژەكەی (%60) بووە لەسەرئاستی هەرێم.