بایەخی نووسینه‌وه‌ی ڕووداوی مێژوویی لە ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادی دا (1986-1988) (توێژینەوەیەکی مێژوویی- شیکارییە)
:
https://doi.org/10.56422/ka.3.61.590:
نووسینه‌وه - ڕووداوی مێژوویی - ڕۆژنامە - ئاڵای ئازادیپوختە
ڕۆژنامەگەریی شۆڕشگێڕی، یان وەک پێشی دەگوترێت ڕۆژنامەگەریی شاخ، لە پاڵ ڕۆڵی بەرچاوی لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و بەرزکردنەوەی گیانی بەرگری و جۆشدانی ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان بۆ گرتنەبەری ڕێگەی خەبات و داکۆکیکرن لە خاک و مانەوەی میللەتەکە، بایەخێکی زۆریشی لە تۆمارکردنی ڕووداوەکانی ئه‌و كاتی سەردەمی شۆڕش و ئەو کارەساتانەی بەسەر گەلی کوردستاندا هاتوون هەبووە. ئەرشیڤێکی زۆریشیی بنیاد ناوە، کە ئەگەر بە چاوی وردبینی و هەڵسەنگاندنەوە لێی ڕابمێنین، دەتوانین شایەدی بۆ گرنگی و دەوڵەمەندیەکەی بدەین.
ڕۆژنامه‌ی (ئاڵای ئازادی)یش وەک ئۆرگانی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیستی كوردستان- عێراق/ ئیتیجاهی دیموكراتی شۆڕشگێڕ، خولی یه‌كه‌می کەوتووەتە ساڵانی 1986-1988، بۆ ئه‌و سه‌رده‌م به‌های مێژوویی خۆی هه‌یه.
سه‌رده‌می ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌كه، كۆمه‌ڵێك ڕووداوی گرنگ له خۆدەگرێ، ئه‌وانیش: شه‌ڕی چه‌كداریی لەگەڵ حکومەتی ئه‌و كاتی عێراق، ڕاگواستن و پرۆسه‌ی ئه‌نفال، جه‌نگی هەشت ساڵەی عێراق- ئێران (1980-1988)، پرسی فه‌له‌ستین و چەندین ڕووداوی دیکەی ناوچەکە، كۆی ئه‌و بابه‌تانه‌ن، كه له دووتوێی لاپه‌ڕه‌کانی ڕۆژنامه‌ی ئاڵای ئازادی جێگەیان گرتووه و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی دوای خۆشیان دروست كردووه، بۆیه ده‌رخستنیان، ئامانجی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه پێكده‌هێنن.
ئەم توێژینەوەیە، لە چەندین گۆشەنیگای زانستییەوە، لێکۆڵینەوە لە بایەخی ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادی له تۆمارکردنی ڕووداوەکانی پەیوەندیدار بە خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستان و ئەو قۆناغە گرنگ و هەستیارەی شۆڕشدا دەکات.
یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانیشی، دەرخستنی بایەخی ڕۆژنامەی (ئاڵای ئازادی)یە، له تۆمارکردنی ڕووداوەکانی پەیوەندیدار بە خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان. توێژینەوەکە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، میتۆدی "مێژوویی- شیکاریی" بەکارهێناوە، لە ڕێگەی سوود وه‌رگرتن له كه‌رسته‌ی فۆرمی شیکردنەوەی خشتە.
توێژەران، گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامە، کە ناكرێت ته‌نیا له گۆشه‌نیگای مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی سه‌یری ڕۆژنامه‌كه بكرێت، به‌ڵكو گرنگە وه‌كو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بۆ ساخكردنه‌وه‌ی زۆرێك له ڕووداوه مێژووییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مە، پشت به ڕۆژنامه‌ی ئاڵای ئازادی ببه‌سترێت.