هه‌ندێ لایه‌نی ئه‌فسانه‌یی له شیعره‌كانی (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)دا
:
https://doi.org/10.56422/ka..48.63پوختە
ئه‌ده‌بیاتی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناتوانێت گه‌شه بكات، ئه‌گه‌ر سوود له كلتووری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی وه‌رنه‌گرێت، كلتوور و ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری نه‌ته‌وه‌ییمان سامانێكی به‌نرخ و ده‌وڵه‌مه‌ندن، بۆیه ده‌بێت بیانپارێزین و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، بۆیه دیارده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی شاعیران له قۆناغی كلاسیكه‌وه تا هاوچه‌رخ بۆ باوه‌شی كه‌له‌پوور و فۆلكلۆری نه‌ته‌وه‌ی خۆیان، هه‌میشه به ئامانجی داهێنانی تازه و هاوچه‌رخه له شیعره‌كانیاندا.
كوردیش هه‌روه‌كو میلله‌تانی تر خاوه‌نی سامانێكی فراوانی كلتوور و ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری خۆیه‌تی، كه ئه‌وانیش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانی میلله‌تی كوردیان پێوه دیاره، له نێو به‌شه‌كانی فۆلكلۆریش ئه‌فسانه یه‌كێكه له‌و به‌شه گرنگانه‌ی كه شاعیران هه‌میشه په‌نای ده‌به‌نه به‌ر بۆ تێكهه‌ڵكێشكردنی له‌گه‌ڵ شیعره‌كانیان و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌م ڕێگه‌یه‌وه شێوازێكی تر به شیعره‌كانیان ببه‌خشن و سه‌رنجی خوێنه‌ر به‌لای خۆیانه‌وه ڕابكێشن، له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌فسانه و ڕه‌گه‌ز و ڕه‌مزه ئه‌فسانه‌یییه‌كان، مه‌به‌سته شاراوه‌كانی خۆیان ده‌رببڕن، شاعیر توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌فسانه‌یییه‌كان بكات و سوود له‌و ڕه‌گه‌ز و ڕه‌مزه ئه‌فسانه‌یییانه وه‌ربگرێت وا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون، كه سه‌رنجی خوێنه‌ر به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت، له ڕێگه‌ی ئه‌مه‌وه په‌یام و هزره‌كانی خۆی ده‌رببڕێت و ستاتیكایهك به شیعره‌كانی ببه‌خشێت و تێكه‌ڵاوییه‌ك له‌نێوان ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخ و ئه‌ده‌بی فۆلكلۆر دروست بكات، له‌نێو ئه‌مانه‌شدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئه‌فسانه‌یی و گیانه‌وه‌ری ئه‌فسانه‌یی و كرده‌وه‌ی ئه‌فسانه‌یی له شیعره‌كانیدا به‌كارهێناوه.