بۆشایی گوتاری شیعر لە دەقی)ئۆدیسیۆس نێرە یان مێیە؟(ی )ع. ع. یوسف( دا
:
https://doi.org/10.56422/ka..47.74پوختە
٠-١ گرنگی بابهتەکە
گەڕان و دۆزینەوەی بۆشایی (البیاض/ بەیاز)، لەنێو دەقی شیعر، یان گوتاردا پێویستی بەوردبوونەوەیەکی قووڵ هەیە. ئەو بۆشاییانەی لەنێو دەقدا وەکو تەکنیک و شێوە و ڕوخسار، هەروەها نێوەڕۆک و واتا و مەبەست بەکارهێنران لەشێوەی گوتن و دەربڕین و واتا و جوولاندنی عەقڵ و مەبەست، ئەمەش پەیوەستە به شیکردنەوەی پراگماتیکی و دەسەڵاتی زمان لە بەدیهێنانی وێنەیەکی فکری و بیرکردنەوەی جدی لە دەقی شیعر و جوولاندنی توانا و عەقڵی خوێنەر و چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی کردە قسە لە بەدیهێنانی بۆشایی لەنێو گوتاری شیعردا.
٠-٢ کەرەستە و سنووری لێکۆڵینەوە
لەم لێکۆڵینەوەیەدا دەقی شیعری "ئۆدیسیۆس نێرە یان مێیە؟"ی (ع. ع. یوسف) شی دەکەینەوە، کە ئاراستەکانی ئەم بنەمایانەی تێدا بەرجەستەیە، کە ئێمە لە لێکۆڵینەوەکەماندا پشتی پێ دەبەستین.
٠-٣ ڕێبازی لێکۆڵینەوە
ڕێبازی وەسفی شیکاری پەیڕەو کراوە، بەپشت بەستن بە کردە قسە وەکو بەشێک لە زانستی پراگماتیکدا.
٠-٤ گرفتەکانی بەردەم لێکۆڵینەوە
بابەتێکی نوێ و تازەیە لەنێو زمانی کوردیدا، نەبوونی سەرچاوە بەزمانی کوردی، لەم لێکۆڵینەوەیەدا لەبارەی بۆشایی هزری کارمان کردووە، نەک فۆرم، ئەمەش هانمان دەدات بەدوای وێنە و هزر و دەربڕین و تێفکریندا بگەڕێین.
٠-٥ بەشەکانی لێکۆڵینەوە
لێکۆڵینەوەکە لە دوو بەش پێکدێت. کە بریتییە لەلایەنی تیۆری دەربارەی (بۆشایی/ بەیاز) و ئەرکی زمان و گوتار و کردە قسە. بەشی دووەم بریتییە لەشیکردنەوەی پراکتیکی هەندێک دەقی شیعریی (ع. ع. یوسف)، بەپێی ئەو کۆد و ڕێسایانە بۆ شیکاری بۆشایی لەنێو دەقی گوتاری شیعردا بەرجەستەیە.