پیشه‌ی جۆ‌ڵایی لای جووه‌كانی كوردستان
:
https://doi.org/10.56422/ka..47.82پوختە
به‌رهه‌می جۆڵا له كوردستان واتا سیپاڵ چنی ( كووتاڵی هێڵ هێڵ) ، مێژوویه‌كی تۆماركراوی هه‌یه، كۆنترین به‌ڵگه له باره‌ی چنینه‌وه له نه‌خشی سه‌ر هه‌ندێ خشتی سه‌رده‌می ( چاخی به‌ردینی نوێ) (7000-8500) پێش میلاد له چه‌رمۆ دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ له هه‌مان شێوه‌ی تریش هه‌بوونه به‌ڵام نه‌دۆزراونه‌ته‌وه. به گشتی چنین له كوردستان هه‌ر له كۆنه‌وه ده‌توانین بڵێین له پێگه‌ی دووه‌م بووه دوای كشتوكاڵ كردن.(ئیزه‌دی، 2007، لا 555-556) كاری جۆ‌ڵایی ئه‌م پیشه‌یه زیاتر له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان كراوه هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش شتێكی سروشتییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد خه‌ڵكێكی شاخاوییه و ئاژه‌ڵدارن له ناوچه‌یه‌كدا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵكه‌وتوون به بۆنه‌ی ئه‌م پیشه‌یه‌وه به‌ناوبانگ بوون، زۆرێك له گه‌ڕیده‌كان گه‌واهی پیشه‌ی جۆ‌ڵایی ده‌ده‌ن له كوردستان (ژیكیل، 1999، لا 142) له كوردستان هه‌ر له سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كان گرنگییان به رستن و چنین داوه گرنگترین به‌رهه‌مهێنانی لۆكه بووه بازرگانییه‌كی فراوانیان كردووه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دراوسێ، وه له وڵاتی دووڕووبار پیاوان و ئافره‌تانیش ئه‌م پیشه‌یان كردووه (اسطيفانی، 2002، ص69-67.) له كۆندا له كوردستان جۆڵا توانیویه‌تی تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش جلوبه‌رگی پیاوانه‌ی كورده‌واری و كه‌لوپه‌لی پێویستییه‌كانی ناوخۆ به‌رهه‌م بهێنێت، كه له لایه‌ن ژنانه‌وه زۆربه‌ی كاره‌كان ده‌كران ، ئه‌مه جگه له به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و ئیش و كاری رۆژانه‌ی ماڵ و (نانكردن و چێشت لێنان و ) جگه له‌وه قوڕكاری و بیناسازی و كشتوكاڵیش ژن له هاوشانی پیاو به درێژایی رۆژگار كاری كردووه، گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه جۆڵا دروستی ده‌كات، (دووگرد، رانك و چۆغه (شاڵ و شه‌پك) ره‌شماڵ، فه‌رشی دیوار، جاجم، ) ره‌شماڵ له كورده‌واری (سیاماڵ) ( چادر) دوو جۆر ره‌شماڵ هه‌یه هی زستانه قورسه هی هاوینه (سووكه شاشه، پێی ده‌ڵێن چاتۆله) هه‌ردوو جۆره‌كه‌یان له مووی بزن دروستده‌كرێ له پاش رستن كردنی به به‌ن دروست ده‌كرێ، چونكه مووی بزن قایمه و سیخه، له كاتی بارانان ئاو نادا، هه‌شه له كه‌ره‌سته‌ی ئه‌ستوور و رخت دروستكراوه پێی ده‌ڵێن (ده‌وار) یان چادر به زۆری ماڵه هه‌ژاره‌كان و دۆم و قه‌ره‌جه‌كان به‌كاری ده‌هێنن. (كاكه‌یی،2003، لا 227، 215. ) دووگرد: به‌رهه‌مێكی چنراوی جۆڵایه بۆ نوێژكردن به‌كار دێت، زیاتر له لایه‌ن خه‌ڵكانی برادۆست و باڵه‌كایه‌تی دروستده‌كرا، به‌رماڵ به زۆری له كه‌ڵه‌فی ره‌نگاو ره‌نگ كه‌متر له به‌ن دروستده‌كرا، له رووی نه‌خشه‌وه چوار جۆری هه‌یه، ساكاری و یه‌ك كه‌شكۆڵ (كه‌شكۆڵ له شێوه‌ی تیشكی رۆژه) دوو كه‌شكۆڵ و سێ كه‌شكۆڵ. ئه‌مانه كارێكی قورس و گرانه بۆیه ده‌سحه‌قه‌كه‌شی گرانه. ( غه‌فور،2011.لا88).