زمانەوانی دەماری و ڕۆڵی N.L.P لە بونیادنانی مامۆستایانی زمانی کوردی

(قوتابخانەکانی ھەولێر بە نموونە)

توێژەران

  • ڕابەر فەرھاد حوسێن بەشی زمانی کوردی - کۆلێژی زمان - زانکۆی سەڵاحەددین ھەولێر
  • عاطف عەبدوڵلا فەرهادی بەشی زمانی کوردی - کۆلێژی زمان - زانکۆی سەڵاحەددین ھەولێر

:

https://doi.org/10.56422/ka..52.86

:

زمانەوانی دەماری، مامۆستای خاوەن دید و پەیام، پەروەردەی مۆدێرن، بونیادنانەوە

پوختە

ئەم لێکۆڵینەوەیە بەناونيشانى (زمانەوانى دەمارى و ڕۆڵی پڕۆگرامی زمانەوانی دەماری لە بونيادنانى مامۆستايانى زمانى كوردی ـ قوتابخانەكانى هەولێر بەنموونە)يە, هەڵگرى پەيامێکە دەخوازێت برەو بە تواناكانى مامۆستايان بدات، چونکە مامۆستایان پێشەواى ميللەتن, لەم ڕێگەیەوە كەرتى پەروەردە و فێركردن گەشە بكات و نەوەيەكى زانستخواز و خاوەن ديد و پەيام و ئامانج دروستبكات, هەموو ئەوانەش لە خزمەت بووژانەوەی كۆمەڵگاى كوردیدایە. ئەم لێکۆڵینەوەیە لە دوو بەش  پێکهاتووە لە بەشی یەکەم باسی زمانەوانی دەماری و هەندێک زانیاری لەبارەی مێشکی مرۆڤ و شەپۆڵەکانی مێشک و هەردوو نیوە گۆی مێشک و ئەقڵی ئاگا و ئەقڵی نا ئاگا دەکەین. بەڵام لە بەشی دووەم باسی: ڕۆڵی (پڕۆگرامی زمانەوانی دەماری)  دەکەین لە بەرزکردنەوەی تواناکانی مامۆستایانی زمانی کوردی, ھەروەھا ئەو جیاوازییە دەخەینە ڕوو کە لە نێوان (2) مامۆستا بەدی دەکرێت  کە یەکیان خولی (پڕۆگرامی زمانەوانی دەماری) دیتووە ئەوەی تریان شارەزایی لەو بوارە نییە. ھەروەھا باسی پلانی ستراتیژی تاکە کەس دەکەین بۆ مەبەستی گەشەدان بە تواناکانی مامۆستایان. باسی شێوازەکانی زانیاری وەرگرتن دەکەین, باسی بەھێزبوونی یادگە و تەرکیز دەکەین. ھەروەھا باسی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری دەکەین لە نێوان مامۆستا و قوتابییان. باسەکە دەکەوێتە چوارچێوەی (زمانەوانی دەماری و دەروونی), کە لقێکە لە لقەکانی زمانەوانی کارەکی.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2022-10-11