سەدیق دەمەلووجی ژیاننامە و رێبازا وی د نڤێسینا مێژوویێدا (1880-1958)

توێژەران

  • بەردل عەبدولفەتاح عەلی بەشی مێژوو/ فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەكان، زانكۆی زاخۆ
  • شێرزاد زەكەریا محەمەد بەشی مێژوو/ كۆلیژی پەروەردە، زانكۆی زاخۆ

:

https://doi.org/10.56422/ka..52.91

:

سەدیق دەمەلووجی، كورد، ئێزیدی، عوسمانی، بەهدینان

پوختە

توێژەر و ڕووناكبیر و كارگێڕ سەدیق ئەلدەمەلووجی یەكێكە لەو نووسەرە گەورانەی خزمەتێكی باشی مێژووی عێراقی بەگشتی و مێژووی كورد و كوردستان بە شێوەیەكی تایبەتی كردووە، نووسینە مێژووییەكانی بایەخێكی گەورەی هەیە، بەو پێیەی هاوسەردەمی ئەو ڕووداوە مێژووییانەیە كە لەبارەیانەوە نووسیوە، لەبەر ئەوەی نووسینەكانی لەبارەی كوردەوەیە، ئەوا خەڵكانی نەتەوەپەرستی عەرەبی نابابەتی تووڕە كردووە" بۆیە خۆی و نووسینەكانی توێژینەوەیان لەبارەیەوە نەكراوە، هەر ئەوەش یەكێك لەو هۆیانە بوو لەبارەی خۆی و رێبازی لە نووسینی مێژوودا بنووسین.

ئەو توێژینەوەیە هەوڵێكە بۆ توێژینەوە لە سەربردەی ژیانی ئەلدەمەلووجی، كارگێڕ و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و مێژوونووس، لەگەڵ هەڵوێستی لە هەمبەر دەوڵەتی عوسمانی و دوماهیش داگیركاری بەریتانی بۆ عێراق، بە پاڵپشتی گرنگترین نووسراوە مێژووییەكانی، لەگەڵ لەسەر بایەخی و لەسەر بیروبۆچوون و ئەو لێكدانەوانەی كە لە ئێستادا خراونەتەڕوو.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2022-10-11