التوافق في التخریم النحوي
DOI:
https://doi.org/10.56422/ka.2.60.308الملخص
تیۆری داتاشینی ڕسته‌سازییانه پوخته‌ی بۆچوونه‌كانی ولیه‌م ئۆگرێیدییه، كه له نێوان ساڵانی 2005 تا 2011 دا له چوارچێوه‌ی كتێبێك و چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كدا خستویه‌تییه‌ڕوو، سنووری كاركردنی تیۆرییه‌كه سینتاكسه، ڕسته و گرێ دانه و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌كی شیكردنه‌وه‌كانی تیۆرییه‌كه‌ن. هه‌ندێك له بۆچوونه‌كانی له‌م ڕووه‌وه له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتن (agreement) دا خستونه‌ته‌ڕوو، كه له‌و بۆچوونانه‌ی پێشتر له ئارادابوون جیاوازن. (ڕێككه‌وتن له تیۆری داتاشینی ڕسته‌سازییانه‌دا) كه ناونیشانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، به‌نموونه‌ی ئینگلیزیی و كوردی، هه‌وڵده‌دات له‌سه‌ر دوو خاڵ سه‌ره‌كی بووه‌ستێت: یه‌كه‌میان بریتییه له ڕاده‌ی تواناداریی تیۆرییه‌كه له جێبه‌جێكردنی به‌سه‌ر زمانه‌كانی دیكه‌دا، چونكه ئۆگرییدی تیۆرییه‌كه‌ی له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زمانی ئینگلزیدا داناوه، دوه‌میشیان بریتییه له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و جیاوازیی و سه‌رنجانه‌ی له جێبه‌جێكردنی تیۆرییه‌كه‌دا به‌سه‌ر زمانی كوردیدا ده‌كه‌ونه‌وه.