لێکەوتەکانی هاوسەرگیریی گەنجان لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە )فەیس بووک( بە نموونە

المؤلفون

  • hikmat namiq عەلی salahaddin university

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka.2.60.321

الملخص

ئامانجی سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە شیکردنەوەی چۆنایەتییە لەسەر لێکەوتەکانی هاوسەرگیری
لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و زانینی لێکەوتە نەرێنی و ئەرێنیەکانی ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە
لەسەر گەنجان و تێڕوانینی باوان و پەرچەکردار و دروستی پرۆسەکەیە. شاری هەولێر کۆمەڵگای
توێژینەوەیە، بۆ کۆکردنەوەی زانیاری، ئامرازی چاوپێکەتنی نیمچە ڕێکخراو بەکارهێراوە نموونەی
توێژینەوە لەم توێژینەوەدا لە جۆری نموونە وەرگرتنی مەبەستدارە کە لە ٤ چوار کەس: ٢ دوو کچ و
٢ دوو کوڕ پێک هاتوون و تەمەنیان لە سەرەتای بیست ساڵیدایە کە تێیدا هاوسەرگیرییان لە ڕێگای
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەنجام داوە. لەم توێژینەوەدا ئەنجامی بەدەستهاتوو ئەوە ڕوون دەکاتەوە
کەوا پرۆسەی هاوسەگیری لە ڕوانگەی گەنجان هەر هاوسەرگیرییە ئینجا چی لە ڕێگای تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان بێت یان ڕێگای تر بێت ئەو شێوە تازەیەی هاوسەرگیری لای ئەوان لێکەوتەی
ئەرێنی هەیە نەوەک نەرێنی، لەگەڵ تێڕوانینی پۆزەتیڤی باوان بۆ ئەو جۆرە هاوسەرگیرییە،
هەروەها بەپێی وەڵامدانەوەی لێتوێژەران بێت پرۆسەی یەکترناسین و هاوسەرگیری لە ڕێگای تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان هەنگاوێکی ئەرێنیە و تێگەیشن و گونجانی هاوسەرگیری لێ کەوتۆتەوە.

التنزيلات

منشور

2024-11-18

كيفية الاقتباس

عەلی hikmat namiq. (2024). لێکەوتەکانی هاوسەرگیریی گەنجان لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە )فەیس بووک( بە نموونە. مجلة الاكاديمية الکردیة, 2(60), 391–403. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.321

إصدار

القسم

Articles