بەراوردى شیعرى "گل فراموشم مکن" ى (ئیرەج میرزا) و "لەبیرم مەکە"ى (هێمن موکریانى) لەژێر ڕۆشنایی قوتابخانەى بەراوردى ئەمریکى

المؤلفون

  • كانیاو قادر عەلی بەشی زمانی كوردی، كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانكۆی ڕاپەڕین
  • سافیە محەمەد ئەحمەد بەشی زمانی كوردی، كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانكۆی ڕاپەڕین

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka..58.517

الكلمات المفتاحية:

ئەدەبی بەراورد، قوتابخانەى ئەمریکى، لەبیرم مەکە، گل فراموشم مکن، چیرۆکە شیعر

الملخص

ئەدەب بەرهەمى نەستە و ئەو زمانەى پێى دەنووسرێت خاوەن سیما و تایبەتمەندى خۆیەتى؛ بۆیە ئەدگارێکى جیاکارى هەیە لەگەڵ هەموو جۆرە دەربڕین و نووسێنێکى تر، هەر ئەمەش بۆتە هۆکارى  لەیەک نزیکى و هاوبەشبوونى ئەدەبى جیهانى لە چەندان خەسڵەت و بونیاتە هاوبەشەکانى هەر ژانرێک لە ژانرەکان.

شیعریش وەک بەشێک لە ئەدەب، چ لەڕووى ڕوخسارەوە چ ناوەڕۆکەوە، لەم لایەنە بەدەر نییە و لە پاڵ ئەمەشدا بە پێى شێوازى شاعیرەکە و ئەو قۆناغەى ئەدەبییەى تێیدا هاتۆتە بەرهەم هەڵگرى تایبەتمەندى و ناسنامەیەکى دیارکراوى خۆیەتى. هاوبەشی و لێکنزیکى دوو دەقى ئەدەبى شتێکى ئاسایی و  هەبووە، چ بە شێوەى ڕاستەوخۆ لە ئەنجامى کاریگەربوونى نووسەر و شاعیرێک بێت بە نووسەر و شاعیرێکى تر، چ بە شێوەیەکى ناڕاستەوخۆبێت و لە ئەنجامى هاوبەشبوونى ئایین و کەلتوور و ڕۆشنبیرى هاوبەش بێت، کە هەندێک جار نووسەرەکان بەو هۆکارانە کارتێکراو دەبن و هەمان تێڕوانینیان بۆ دیاردە و جیهانە دەوروبەر بۆ دروست دەبێت، لە ئەنجامدا دەقى لەیەکچوو بەرهەم دێن؛ بۆیە  لەو سۆنگەیەوە ئەو توێژینەوەیە لە ژێر ناونیشانى(بەراوردى شیعرى " گل فراموشم مکن " ى (ئیرەج میرزا) و " لەبیرم مەکە " ى (هێمن موکریانى) لە ژێر ڕۆشنایى قوتابخانەى ئەمریکى ئەنجامدراوە.

ئەم توێژینەوەیە بەراوردى ئەم دوو دەقە شیعرییەى کردووە لە چوارچێوەى پرەنسیپ و تایبەتمەندییەکانى ئەم قوتابخانە بەراوردییە و بە پێى پلانێکى زانستى  توێژینەوەکە، جگە لە پێشەکى، بەسەر دوو بەش دابەشکراوە. بەشى یەکەم، تایبەتە بە لایەنى تیۆرى و باسەکانى چەمک و زاراوەى ئەدەبی بەراورد، مێژووى سەرهەڵدانى ئەدەبی بەراورد، گرنگى بەراوردى ئەدەبى و تایبەتمەندییەکانى قوتابخانەى بەراوردى ئەمریکى باسیان لێوە کراوە. بەشى دووەمیش تەرخانکراوە بۆ لایەنى بەراوردکردنى هەردوو دەقەکە، تەوەرەیەکیان تایبەت کراوە بە لایەنە لێکچووەکانى هەردوو دەقەکە و تەوەرێکیشیان تایبەتکراوە بە لایەنە جیاوازەکانى هەردوو دەقەکە. لە کۆتایشدا ئەنجامەکانى توێژینەوەکە لە چەند خاڵێکدا خراونەتەڕوو لەگەڵ لیستى ئەو سەرچاوانەى سوودیان لێوەرگیراوە و پوختەى توێژینەوەکەش بە زمانى ئینگلیزى خراوەتەڕوو.

التنزيلات

منشور

2024-03-28

كيفية الاقتباس

كانیاو قادر عەلی, & سافیە محەمەد ئەحمەد. (2024). بەراوردى شیعرى "گل فراموشم مکن" ى (ئیرەج میرزا) و "لەبیرم مەکە"ى (هێمن موکریانى) لەژێر ڕۆشنایی قوتابخانەى بەراوردى ئەمریکى. مجلة الاكاديمية الکردیة, (58), 229–254. https://doi.org/10.56422/ka.58.517